Foto: Björn Larsson Rosvall / TT
Foto: Björn Larsson Rosvall / TT

بەسەدان کەس بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی دادەمەزرێنرێن

بەهایی ئەرکە بازرگانییەکە ١٠٠ ملیارد کرۆنە
1:04 min

لەشاری ترۆلهێتان کۆمپانیایی نێڤس کە فەرمانی دروستکردنی ڕێژەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی کارەبایی پێگەشتووە.

 کۆمپانیایی (National Electric Vehicle Sweden)  کە بەنێڤس (Nevs) ناسراوە و بنکەی کۆمپانیاکە لەشاری ترۆلهێتانی سوید لەلایەن کۆمپانیایەکی چینەوە بەناوی پاندا نیو ئێنەرجی (Panda New Energy) داوایی دروستکردنی ١٥٠٠٠ ئۆتۆمبیلی کارەباییان پێگەشتووە. ئەو ئۆتۆمبلانە دەبێت لەماوەی پێنج ساڵدا دروستبکرێن و بەهایی ئەم ئەرکە بازگانییە ١٠٠ ملیارد کرۆنی سویدییە. 

بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەش کۆمپانیاکە ناچار دەبێت کە ڕێژەیەکی زۆر کارمەند دابمەزرێنرێت. ئەو ئۆتۆمبیلانە کە دەبێت دروستبکرێت لەجۆری ئۆتۆمبیلی ساب مۆدێلی ٣-٩ ییە.

جێگەی باسە کە ئۆتۆمبیلە کارەباییەکان لەپاش تەواو بوونیان بۆ وڵاتی چین دەنڕدرێن. هاوکات کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە لەساڵی ٢٠١٧ دا ئۆتۆمبیلی کارەبایی بۆ وڵاتی سویدیش دروست دەکات و دەیخاتە بازاڕەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".