Foto: Stig-Åke Jönsson / TT
Foto: Stig-Åke Jönsson / TT

ئاشکراکردنی تیرۆریست لەنێو پەناخوازاندا زەحمەتە

بەدەیان گوومانلێکراو ئیقامەیان لێوەرگیراوەتەوە
1:06 min

دەزگایی کۆچی سوید ڕایگەیادووە کە لەداهاتوودا زۆر زەحمەت دەبێت ئەو کەسانی گومانی تاوانی تیرۆریستیان لەسەر یان تیرۆریستن ئاشکرا بکرێت.

یەکیک لە هۆکاری ئاشکرا نەکردنی تیرۆریستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تیرۆریستان خۆیان لەنێو کۆچبەراندا حەشاربدەن. هەروەها هۆکارێکی دیکە ئەو قەیران و دۆخە ئاڵۆزەی کۆچبەرانە کە بەڕێژەیەکی زۆر ڕوو لە ئەوروپاو بەتایبەت لەسوید دەکەن.

بەپێی دەزگایی کۆچی سوید (Migrationsverket) دوو ساڵی پێدەچێت هەتاوە هاتووەکو لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر کەیسێک ئەنجام دەدرێت و بۆ دەزگای حکومییەکان ئاشکرا دەبێت و پاشان پۆلیسی ئاسایشی سوید (SÄPO)یی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکان ئەمڕۆ بابەتێکی لەسەر ئەم پرسە بڵاوکردۆتەوە و بەپێی ئەو بڵاو کراوەیە ڕۆژنامەکە لە ئەمساڵدا هەتاوەکو ئێستا ٤٧٠ کەیس کە گومانی تیرۆرییستیان لەسەر بووە ڕادەستی پۆلیسی ئاسایشی کراوە.

لە ٣٢ حاڵەتی ئەو ڕێژەیەدا واتە ٤٧٠ کەیسەکەدا پۆلیسی ئاسایشی سوید مافی پەنابەری یان ئیقامەی ئەو کەسانەی ڕەتکردۆتەوە و لێیی وەرگرتوونەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".