Foto: TT
Foto: TT

پۆلیس هاوکاریی هێزی سەربازیی پێویستە

"چاودێرو پاراستنی کەمپەکانی پەناخوازان لەئەستۆ بگرن"
1:52 min

پۆلیسی گشتی سوید ڕایگەیاندووە لەبەر هاتنی ڕێژەی زۆری کۆچبەران بۆ سوید بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس بەهەموو بنکەکانییەوە کەوتۆتە ژێر فشارەوە.

پۆلیسی سەراسەری سوید داوای هاوکاری لە هێزە سەربازییەکان و هێزکانی پارستنی مەدەنی یان گەل دەکات.

 دان ئێلیاسۆن بەرپرسی گشتی پۆلیسی سوید دەڵێت ئێمە پێویستیمان بەچەندین شێوازی هاوکاریکردن هەیە.

  -  ئەو هاوکارییانە دەکرێت لە چوارچێووەی چاودێریکردن و پاراستنی شتدا بێت کە پۆلیس ئەمڕۆ ئەرکی پاراستی لە ئەستۆدایە، یان لەکاتی کۆنتۆڵکردنی سنوورەکانی سوید بۆنمونە پشکنینی پاسپۆرت. چەندین جۆری دیکەی هاوکاری هەیە کە دەتوانن هاوکاریمان بکەن بۆ نمونە گواستنەوە.

 هەروەها بەرپرسی گشتی پۆلیسی سوید بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکان دەتوانن لەکاتی پاراستینی کەمپ و بیناکانی کۆچبەراندا هاوکاریانبن و ئەو پەرپرسیارییە بگرنە ئەستۆ. سەبارەت بەگواستنەوەش ئێلیاسۆن ڕایگەیاندووە کە ئەوان لەکاتی جێگۆڕکی پێکردنی منداڵانی بەتەنها هاتوودا لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە پێویستیان بەهاوکارییە کە دەکرێت لەم بوارەدا هێزەکانی پاراستنی مەدەنی یان گەل هاوکارییان بکەن.

پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەرکانەی ئەمان پێویستیان بەهاوکارییە تیدا ئەرکی سەربازی و چەک هەڵگرتن نییە، بەڵکو تەنها کارمەندانیان پێویستە. ئاماژە بەوەکراوە کە لەئێستادا دانووسان لەنێوان پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی سوید بەڕێوەدەچێت و بەئاکارێکی سەرکەوتوودا هەتاوەکو ئێستا بەڕێوەچووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".