De åtalade männen poserar med vapen. Foto: Polisens förundersökningsprotokoll
Foto: Polisens förundersökningsprotokoll

ئەو دوو کەسەی بە ئەنجامدانی تیرۆر تاوانبار کرابوون، داوای پێداچوونەوە دەکەن

دوو پیاوی خەڵکی یۆتەبۆری کە لە مانگی دێسامبر دا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ترۆریستی بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درابوون، داوا دەکەن دادگا پێداچوونەوە بە حوکمەکە دا بکات. ئەو دوو کەسە تۆمەتەکان ڕەد دەکەنەوە.

ڕەنگە ئەو دوو کەسە دەستیان هەبووبێ لە سەربڕینی دوو کەس لە سووریە. هەرچەند خۆیان ئەو یەکە ڕەت دەکەنەوە.

بڕیار وایە دادگای پێداچوونەوە ڕۆژی یەکەمی مانگی فێبروەری بەڕێوە بچێت. دادگا لەو ماوەیە دا داخوازیی دوو کەسەکە سەبارەت بە پێداچوونەوە بە سزاکە هەڵدەسەنگێنێت و پاشان حوکمێکی نوێ دەردەکات.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".