Foto: TT Montage: Sveriges Radio
Foto: TT Montage: Sveriges Radio

سوید وڵاتی سەحرای ڕۆژئاوا بە فەرمی ناناسێت

پرسی بە فەرمی ناسین یا نەناسینی سەحرای ڕۆژئاوا ، ماوەیەکی زۆرە کە موناقشەی لەسە
0:53 min

بە پێی ڕاپۆرتی TV4 سوید وڵاتی سەحرای ڕۆژئاوا بە فەرمی ناناسێ. هەندێک سەرچاوە بە SVT یان ڕاگەیاندووە کە مارگۆت واڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، بە زویی ئەو هەڵوێستەی وڵاتەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

پرسی بە فەرمی ناسین یا نەناسینی سەحرای ڕۆژئاوا ، ماوەیەکی زۆرە کە موناقشەی لەسەر دەکرێت.

لە پارڵمانی پێشوو دا سوسیال دیموکراتەکان هەوڵیان دا کە کار بکەن بۆ بەفەرمی ناسینی سەحرای ڕۆژئاوا. هەر چەند ئالیانسەکان لەگەڵ ئەوان هاوڕا نەبوون.

بە پێی ڕاپۆرتی SVT مۆرۆکۆ لە پاییزی ئەمساڵ دا زەختی خستۆتە سەر سیاسەتمەدارە سویدیەکان و هاوکات لە رێگەی تیجاریشەوە هەوڵی داوە زەخت بخاتە سەر سوید. لە ڕۆژانی داهاتوو دا سەرۆک کۆماری مۆرۆکۆ  سەردانی سوید دەکا و هاوکات پارڵمانیش بەسەر دەکاتەوە.

سەحرای ڕۆژئاوا، تا ساڵ ١٩٧٥ کۆلۆنی سپانیا بوو. ئێستا دوو لە سێی وڵاتی سەحرای ڕۆژئاوا لە ژێر داگیرکاری مۆرۆکۆ دایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".