Foto: Jessica Gow / TT
Foto: Jessica Gow / TT

سەرۆکی کۆمووناڵ پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت

لەمانگی پێنجدا دەست لەپۆستەکەی دەکێشێتەوە
2:49 min

سەرۆکی سەندیکایی کرێکارانی کۆمووناڵ ئانەلی نوردستروێن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کەمێک بەرلەئێستا بڕیاریدا کە لەگۆنگرێسی داهاتووی سەندیکاکەدا لەو ئەرکەی پێسپێدراوە دەست بکێشێتەوە.

کەمێک بەرلەئێستا سەرۆکی سەندیکایی کرێکارانی کۆمووناڵ ئانەلی نوردستروێن ڕایگەیاند کە ئەوان پلانێکی چڕیان ئاماددە کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە لەو هەڵانەی کە پێشووتر ڕوویاندا بگرن بەردەستی دەخەن.

  هەر لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بەوەکرد کە خۆی دەست لەوە ئەرکەی کە وەک سەرۆکی سەندیکاکە پێسپێردراوە لە مانگی پێنجدا لەکاتی کۆنگرێسی داهاتوودا دەکێشێتەوە. هاوکات ئاماژەی بەچەندین خاڵی چاکسازی کرد کە لەئەمڕۆوە دەیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

یەکێک لەو هەنگاوانە دەبێت بەخۆیاندا بچنەوە و ئەو هەڵانەی ڕوویان داوە دەستنیشانی بکەن و بەردەوامبن لە کۆنترۆڵکردن و پێداچوونەوەی ئەرکەکانی سەندیکاکە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە کە لەئێستاوە پێکدەهێنرێت.

هاوکات ڕایگەیاند کە دەبێت گۆرانکاری بەسەر  شێوازی کارکردنیاندا بهێن چونکە ئەوان لەو کولتورکۆنەی کارکردندا ماونەتەوە. هاوکات خەڵاتکردن و دیاری ناردن و بەکارهێنانی موڵکی سەندیکاکە دەبێت چاکسازی بەسەردا بهێنێت.

هەروەها تیشکی خستە سەر کۆمپانیای بازرگانی لیران کە سەندیکاکە خاوەنداری دەکات و دەبێت ئەو کەمووڕیانەیانەی کە لەو کۆمپانیایەدا ڕوویانداوە  لە ئەمڕۆوە چارسەر بکەن. ئەوەش ئەرکی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمپانیاکەن.

لەداهاتوودا ڕێگری لەو هەڵانەی کە لەبەکرێدانی خانوو، بەکارهێنانی مەیی لەکاتی ئاهەنگ و چالاکییەکاندا بەشی ئابووریی و بەڕێوەبەرانی ئابووریدا بهێنن.

 گەورەترین بڕیاری سەندیکای کرێکارانی کۆمووناڵ  لەوە پێکدەهات کە بەهەموو شێوەیەک کولتووری کاردنیان گۆڕانکاری بەسەردا بێت و هەموو ئەو چاوپۆشیانەی لە بەرنامە و پەیرۆی سەندیکاکەدا هەبوون نابێت بمێنن و هەڵدەوشێنرێنەوە و بەرنامەو پەیڕەوی نوێ دەهێنە ئاراوە.

 هاوکات هەموو بەڕێوەبەرو بەرپرسانی سەندیکاکە دەبێت بەو بەرنامەو پەێرەوانەی کە دێنە ئاراوە هەنگابنێن. ئانەلی نوردستروێم لەکۆتایدا داوایی لێبوردنی لە ئەندامانی سەندیکاکە کرد و بەڵێنی چاکسازیدا. جێگەی باسە لەپاش ئاشکرابوونی ئەوەی کە سەندیکایی کرێکارانی کۆمووناڵ هەستاون بەگێڕانی ئاهەنگی شەوانەو خەرجیەکی زۆر بۆ ئەو ئاهەنگانە و بەکرێدانی خانووی بەوەزیری دەرەوەی سوید، ئەو سەندیکاییە ڕووبەڕووی ڕووی ڕەخنەی تووند بووە.

جێگەی باسە لە ڕۆژی دووشەممەوە کە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت ئەو بابەتی ئاشکراکرد هەتاوەکو ئێستا ٩٦٠٠ ئەندامی ئەو سەندیکایە وازانیان لەسەندیکاکە هێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".