Radio Swedens redaktion. Foto: Nasser Sina/Sveriges Radio.
Radio Swedens redaktion. Foto: Nasser Sina/Sveriges Radio.

گۆڕانکاریی بەرفراوان لە ڕادیۆی سویددا

گوێ بگرە
1:41 min

بەشی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سوید گۆڕانکارییەکی بەرفراوانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

دوو زمانەکانی ڕووسی و ئاڵمانی دادەخرێن بە پێی قسەکانی سەرۆکی Radio Sweden ئینگەمار لیۆفگرێن و دەڵێت لەمەوبەدووا ئیتر ڕوومان لە کەسانی تازەهاتووە. سوید وەکو جاران نەماوە و بە هۆی هاتنی شەپۆلی کۆچبەران گۆڕانکاری زۆر ڕووی داوە، بۆێە گرنگە کە بەرنامەکان ڕوویان لەو کەسە تازانە بێت. ئەو پێنج زمانە بیانییانەی کە دەمێننەوە بریتیین لە زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، کوردی، فارسی و سۆمالی. ئەم پێنج زمانانە دەبن بە لقێک لە بەشی دەنگووباسی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت. بە پێی قسەکانی بەڕێۆەبەری بەرنامەکانی ڕادیۆی سوید، بیۆرن لیۆفدال ئەم گۆڕانکارییە پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دووایانەی دنیا هەیە. جێی باسە کارمەندانی زمانە جیاکان هەم بە زمانەکانی خۆیان و هەم بە زمانی سویدیش هەواڵ بەرهەم دێنن و بەرنامەکانی ڕادیۆ ڕۆمانۆ لەگەڵ سیسو ڕادیۆ کە بە زمانی فینلەندیە لە یەک بەش کار دەکەن.

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".