Foto: Marcus Ericsson / TT
Foto: Marcus Ericsson / TT

ئامنەستی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری لەسەر پێشمەرگە هێنایە دەنگ

ئامنەستی: پێشمەرگە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە
1:58 min

وەزارەتی دەرەوە و بەرگری سوید سەبارەت بەڕاپۆرتەکەی ئامنەستی لەسەر پێشمەرگە بەیاننامەیەک  بڵاودەکەنەوە.

وەزیری دەرەوە مارگۆت ڤاڵستروێم و وەزیری بەرگری پێتەر هولکڤیست ئاماژە بەناوەرۆکی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕێکخراوی نێونەتەوی ئامنەستی لەسەر پێشمەرگە بڵاویانکردۆتەوە دەدەن.

 ڕێکخراوی نێونەتەوەی ئامنەستی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات لە دواتن ڕاپۆرتیدا تیشکی خستۆتەسەر ئەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە لەباکوری عێراق تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و هەستاون بەئەنجامدانی پاکتاوی نەتەوەیی.  ئەمە لەکاتێکدا کە وڵاتی سوید لەڕێگەی ڕاهێنەری سەربازییەوە مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و لە جەنگی  دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

 لە ڕاپۆرتەکەی ئامنەستیدا هاتووە کە پێشمەرگە لەپاش کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە پێشووتر لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو بەشێوەیەکی بەرچاوە هەستاوە بەدەرکردنی عەرەبە سوونە مەزهەبەکان لەو ناوچانەدا. ئامنەستیش تیشکی خستۆتەسەر ئەوەی کە ئەو کارە ئەنجامدانی تاوانی جەنگە.

هەریەکە لە مارگۆت ڤاڵستروێم و پێتەر هولتڤیست وەزیرانی دەرەوەو بەرگری سوید لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندوو کە ڕاپۆرتەکەی ئامنەستتی جێگەی بایەخ پێدانەو باسیان لەوەکردووە کەئەوان بەوەری بەو ڕاپۆرتەدا دەچنەونە.

لەهەمانکاتدا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە وڵاتی سوید لەجەنگی دژ بەڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا چاکالاک دەبێت، بەڵام بەهیچ جۆرێک ڕێگە بەئەنجامدانی تاوانی جەنگ نادات و ئەو کارانەش جێگەی لێبوردن نییە.

هاوکات لەبەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەچاکی هێزەکانی سوید لە مەشقپێکردنی کردووە کە بەشێکە لە هاوکارییە نێونەتەوەیە مرۆییەکان.

 جێگەی باسە ئەم بەیاننامەی لە هەریەکە لەمەڵپەڕی سەرەکی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری سوید بڵاوکراوەتە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".