Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسەر گوومانی تیرۆریستی داوای یەک ملیۆن کرۆن دەکات

دووچاری ئازارچەشتنی زۆر بووە
1:16 min
Foto: Robert Granström / TT
Foto: Robert Granström / TT

ئەو کەسەی گوومانی تیرۆریستی ڕووبەڕوو کرایەوە داوایی قەرەبوو ئابووری دەکات.

ئەو کوڕە تەمەن ٢٢ ساڵەی کە مانگی ١٠ ساڵی ڕابردووە لەلایەن پۆلیسەوە بەگومانی تیرۆریستی دەستگیرکراو پاشان ئازادکرا داوایی قەرەبوو دەکات.

 جێگەی باسە ئەو کورە تەمەن ٢٢ ساڵە لەباکوری سوید بەگوومانی خۆ ئاماددەکردن بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی دەستگیرکرا، بەڵام لەپاش سێ ڕۆژ ئەو کەسە هەموو گوومانەکانی لەسەر لابراو ئازادکرا. لە ئێستادا ئەو کوڕە لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە دوای یەک ملیۆن کرۆن قەرەبوو لە حکوومەتی سوید دەکات.

دواکردنی قەربووەکە بەووتەی پارێزەرەکە بۆ ئەو مەینەتیانەی کوڕەکە لەم ماوەی کە ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووکراوتەوە چشتووە. بەتایبەت گوومانێکی بەوشێوە گەورەی خراوەتە پاڵ، بەو هۆیەشەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دووجاری ئازارچەشتنێکی زۆریان کردووە.

چاودێری بەرزی حکومەت (Justitiekansler) ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە پارە وەک قەرەبوو بۆ سێ ڕۆژ دەستبەردا گرتن زۆرە، بەڵام چاودێری بەرزی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە، لەڕوانگەی ئەوی کە ئەو کوڕە کەوتە بەرشەپۆلی هەواڵی دەزگاکانی راگەیاندا ئەوا ئە بابەتە پێویستی بەلەبەرچاوگرتن هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".