man i galleriamiljö
Mohammad Tariq Sarwari arbetssökande från Afghanistan. Foto: Anders Jelmin/Sveriges Radio

”با مووچەی پەنابەرە تازەکان کەمتر بێ”

گوێ بگرە
2:56 min

سەندیکای کرێکاران و خاوەنکارەکان پێویستە بەرپرسانە بەیەکەوە دەرفەت بۆ پەنابەران بڕەخسێنن بێنە ناو بازاڕی کار، ئەگەر بە مووچەیەکی کەمیش بێت. ئەمە بە بۆچوونی بەرپرسی گشتیی ئەنجومەنی سیاسەتی دارایی، یۆن هاسلەر.

ناوبراو پێی باشە لە ڕێگەی ڕێکەوتنێکەوە پەنابەرە تازەکان خێرا بخرێنە سەر کار. ئەگەر لێوەشاوەیی و کارزانیی کەسەکە کەمە بە مووچەیەکی کەمتر کارەکەیان بدرێتێ، چوونکە ئەو کەسانە ئەزموونی بازاڕی کاری سویدیان نییە و لەوانەیە شارەزاییەکی تایبەتیشیان نەبێت.

هەرچەندە بەم شێوەیە ڕیسکی ئەوە هەیە دوو تیم لە چاکە و خراپە درووست بێت و ئەوانەی کە مووچەیان کەمترە، بە چاوێکی کەمتر سەیربکرێن. بەڵام بە ڕای هاسلەر ئەوە ڕاستییەکە دەبێت قەبووڵی بکەین. ئەو کەسە تازانە کە دێنە ئێرە کارامەیی و شارەزاییان کەمە و بەم هۆیەش بەرهەمەکە کەم دەبێتەوە

بۆ محەمەد تارق سەروەری کە بەڵگەی خوێندنی ئەفغانستانی هەیە و بە نیازە لێرە بەردەوام بێت لە خوێندن، لەم دۆخەی ئێستادا کارەکەی بە لاوە گرنگترە، نەک زۆر و کەمیی مووچەکەی. ناوبراو دەڵێت کەمیی و زۆریی مووچەکەم بۆ گرنگ نییە. لە ئەفغانستان مووچەی باشم هەبوو کەچی ئاسایشم نەبوو

بە بڕوای ئێڤا ئیۆستلینگ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی هۆتێل و ڕێستورانتی ڤیسیتا ئەم کارە تەنها بە سەندیکاکان و خاوەنکارەکان ناکرێت، دەبێت دەوڵەتیش لەم هاووکارییەدا دەوری هەبێت.

بەڵام بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی هۆتێل و رێستورانتەکان، تێرێس گوڤەلین بە هێچ شێوەیەک ڕازی نییە بەم شێوەیە جودایی بکات و پێشنیازەکەی پێ بێ جێیە. ئەو دەڵێت نابێ بەربەرەکانی مووچە هەبێت، با لە باتی ئەوە بەربەرەکانی توانای کار هەبێت. نابێ بە هۆی شوێنی لە دایک بوونەتەوە مووچەکەشت کەم و زیاد بکات، جا با خەڵکی دیمەشق یان یۆتێبۆری بیت، دەبێ مووچەکە یەکسان بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".