Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مالموێ ڕێگەی بەمنداڵانی کچ داوە لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بژین

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 januari 2016 kl 16.50
لەشاروانییەکەدا ١٦ منداڵی کچ ڕێگەیان پێدراوە لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بژین
(1:29 min)
Foto: Heiko Junge / NTB scanpix / TT
Foto: Heiko Junge / NTB scanpix / TT

 شارەوانی مالمێ گۆڕانکاری بەسەر ئەو بڕیارەدا دەهێنێت کە ڕێگەی بەو منداڵە پەناخوازنەی لەتەمنێکی کەمدا هاوسەرگیرییان ئەنجامداوەو لەگەڵ هاوەسەرکانیاندا بژین.

لەسەر ئەم کارە ڕەخنەی توند ڕووبەڕووی شارەوانی مالموێ کراوەتەوە. ئێستا ئەو شارەوانییە بەبڕیارەکەی خۆیدا دەچێتەوەو پەشیمان بووەتەوە. جێگەی باسە بەپێی یاسایی سوید هاوسەرگیریکردن لەگەڵ منداڵ یان کەم تەمەندا لە سویددا قەدەغەیە. بەڵام لەنێو ئەو پەناخوازانەی داوایی مافی پەنابەری لەسوید دەکەن ڕێژەیەکیان لەوڵاتانی خۆیان هاوسەرگیری لەگەڵ کەم تەمنێکدا ئەنجامداوە و پێکەوە ئێستا لەسوید داوایی مۆڵەتی مانەوە دەکەن.

 سەرەڕایی یاساکان بەڵام لە شەش بەشی وەرگرتنی کۆچبەران پێنج بەشیان ڕێگەیان بەو مندڵانە داوە کە لەگەڵ گەورەساڵدا هاوسەرگیریانن ئەنجامداوە پێکەوە بژین. بەپێی ڕۆژنامەی سید سڤێنسکان تەنها لە شارەوانی مالموێدا ١٦ کچی منداڵی پەناخواز کە بەشوودراون و تەمەنیان لەخواروی ١٨ ساڵەوەیە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ ڕێگەیان پێدراوە لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بژین.

 جێگەی باسە ئێستا شارەوانی مالموێ بڕیاریداوە کە بەسەر ئەو کەسیانەدا بچێتەوە کە ڕێگەیان بەو منداڵە پەناخوازانەداوە کە لەگەڵ هاوسەرەکانیان بژین. هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە سەر لەنوێی سەرجەم ئەو بڕیارەنی پێشووتر لەسەر ئەو کەیسانە دراون هەڵبووەشێنرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".