Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
سیاسەت

لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکرات زۆر کەمی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 januari 2016 kl 10.45
یەکەمجارە لە مێژوودا بگەنە ئەم ئاستە نزمە
(1:54 min)
Foto: Marcus Ericsson / TT
Foto: Marcus Ericsson / TT

لەساڵی ١٩٦٧ وە واتە لەو کاتەوەی ڕاپرسی سیفۆ دامەزراوە ئەمە یەکەمجارە ڕێژەی لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکرات بەم ئاستە نزمەی ئێستا بگات.

ناوەندی دەنگ پرسی یان ڕاپرسی سیفۆ لەدواین ڕاپرسیدا ئاشکرایکردووە  کە لایەنگرانی سۆسیال دیموکراتەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو داکەوتووە، واتە لەئێستادا بەپێی ڕاپرسیەکە تەنها % ٢٣،٢ یی هاوڵاتیانی سوید پشتگیری ئەم پارتە دەکان.  

 بەپێی هەمان ڕاپرسی دەنگی لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکرات زیاتر ڕوو لە پارتی مۆدێراتەکان دەکەن. هەر لەم ڕوانگەیشەوە ئاشکرابووە کە ڕێژەی لایەنگرانی پارتی مۆدێرات لە % ٣ زیادیکردووە، واتە لە ئێستادا پارتی مۆدێراتەکان گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی سویدن و لە % ٢٥،٦ یی هاوڵاتیانی سوید بەپێی ڕاپرسییەکا دەنگیان پێدەدەن.

ئەگەر هەر لەڕوانگەی ئەم ڕاپرسییەوە بەرەسیاسییەکانی نێو پەرلامانی سوید بەراورد بکەین ئاوا بەرەی هاوپەمانی ڕاستەکان کە ئێستا ئۆپۆزسیۆنن گەورەترین بەرەی سیاسی پەرلەمانن و لە % ٤٢،٨  هاوڵاتیانی بەشداربووی ڕاپرسییەکە لایەنگریانن. لەبەرامبەردا بەرەی سوورو سەوزەکان بەپارتی چەپیشەوە کە ئۆپۆزسیۆنە تەنها لە % ٣٧،٢ هاوڵاتیان لایەنگریان لێدەکەن.

 پارتی دیموکراتەکانی سوید لە % ٠.٨ لایەنگریان لەدەستداوە.

جێگەی باسە کە ١٩٤٨ کەس لەم ڕاپرسییەدا بەشدارییان کردووە و ڕاپرسییەکە تایبەت بووە بە پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید.

هاوکات بەپێی ڕاپرسییەکە هەموو پارتەکان بەربەستی چوونە نێو پەرلەمانیان تێپەڕاندووە، واتە لە سەرووی لە % ٤ دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".