Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal med giftig rök som sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Räddningsledaren uppmanar alla personer som befinner sig i området att bege sig därifrån. Ni som bor i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat idag kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

فێستیڤاڵی وەرزشی ئەمشەو بەڕێوەدەچێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 januari 2016 kl 13.42
سارا شوێستروێم لەچوار بواردا ناوزەدکراوە
(1:40 min)
 Foto: Bertil Enevåg Ericson / TT
Foto: Bertil Enevåg Ericson / TT

ئەمشەو لە هۆڵی گلوبێن لەشاری ستۆکهۆڵم فێستیڤاڵی وەرزشی (Idrottsgalan) تایبەت بەساڵی ٢٠١٥ بەڕێوەدەچێت و باشترین وەرزشەوانی ساڵ خەڵاتی پێدەبەخشرێت.

یەکێک لەهەرە کاندیدە بەهێزەکانی ئەو فێستیڤاڵە مەلەوان سارا شوێستروێمە کە لەچەندین بواردا بۆ وەرگرتنی ناوزەدکراوە. 

جێگەی باسە سارا شوێستروێم لە پاڵەوانێتی جیهانی مەلەوانیدا پایزی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی ڕووسیا توانی دوو خەڵاتی زێڕ، دوو زیو و خەڵاتێکی برۆنز بەدەست بهێنێت. هاوکات توانی دوو ڕێکۆر نوێی جیهانی لە مەلەوانی تۆمار بکات. لەبەر ئەوە پێدەچێت سارا خوێستروێم ئەمشەو چوار خەڵاتی پێبخەشرێت. ئەوانیش لەبوارەکانی، ژنە وەرزشەوانی ساڵ، کۆششکاری ساڵ، هەڵبژاردەی ساڵ و خەڵاتی یێرینگ (Jerringpriset) یی پێبخەشرێ.

 خەڵاتی یێرینگ (Jerringpriset) ئەم خەڵاتە لەلایەن بەشی وەرزشی ڕادیۆی سویدەوە (Radiosportens) دەبخشرێتە بەشترین کۆشکاری وەرزشی ساڵ کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەڕێگەی دەنگ پێدانەوە دەستنیشان دەکرێت.

بێجگە لەسارا شوێستروێم هەریەکە لە یاریزانانی سکایی یوهان ئولسۆن و خارلۆت کالا، یاریزانی تۆپی پێ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هەڵبژاردەی تۆپی پێ سوید خوار تەمەن ٢١ ساڵ کە ساڵی ڕابردوو بەپەڵەوانی ئەوروپا بوون بۆ وەرگرتنی خەڵات ناوزەدکرداون. لەم پێنج وەرزشەوانە کامیان خەڵاتیان پێدەدرێت ئەمشەوە لەڕێگەی دەنگدانەوە لە فێستیڤاڵەکەدا یەکلا دەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".