Foto: Anders Wiklund / TT
Foto: Anders Wiklund / TT

لەسەر ڕەوشی منداڵانی کۆچبەر ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگیرێت

یەک لەسەر سێی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن
1:57 min

نوێنەرانی پاراستنی مافی منداڵان لە ئەوروپا ڕەخنەی توند ئاراستەی سیاسەتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەڕەوشی منداڵە کۆچبەرەکان دەکات.

 لە ئەوروپادا ئەمڕۆ ٤١ نوێنەری حوکمی کە داکۆکی لەمافەکانی منداڵان دەکەن بوونیان هەیە. ئەو ئەندامانە ئەمڕۆ ڕەخنەی توندیان لە هەڵوێستی سیاسی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گرتووە کە سەبارەت بەڕەوشی منداڵە کۆچبەرەکان کەمتەرخەمن. هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەک لەسەر سێی ئەو کۆچبەرانەی ئەمڕۆ دەیانەوێت بەئەوروپا بگەن و لەڕێگەدا گیان لەسەدەست دەدەن منداڵن. هەروەها تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەش کەوڵاتانی یەکێتییەکە پێویستە بەدەم منداڵانەوە بچن. فرێدریک مالمبێری نوێنەری منداڵانە لەسوید و تیشک دەخاتە سەر ڕەوشی منداڵان و دەڵێت.

  -  لە ڕاستیدا ئەو وێنانەی ڕۆژانە بەرچاومان دەکەون جێگەی دڵگرانییە کە یەک لەسەر سێی ئەو کۆچبەرانەی لەڕێگادا گیان لەدەست دەدەن منداڵن. ئێمە ئەمڕۆ لەڕەوشێکداین کە تەرمی منداڵان بەبەرچاومانەوە لەقەراغ دەریاوە شوێنە گەشتووگوزارییەکاندا بڵاویانکردووە. هاوکات لە سیاسەتی کۆچی یەکێتی ئەوروپادا منداڵان وەک تێبینییەک ناودەبرێن. بۆیە پرسەکە لەوەدایە، یەکێتی ئەوروپا لە کوێی ئەم ڕەوشەدا خۆی دەبینێتەوە.

 هاوکات مالمبێر ئاماژەی بەوەکردووە کەمنداڵانی کۆچبەر ڕۆژانە دووچاری نەخۆشی و سەرما و مەرگ دەبنەوە. جێگەی باسە کە نوێنەری منداڵان داوایی دەستووبرد هەڵوێست لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپاداکەن بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ ڕەوشی منداڵان بێنێتە ئاراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".