Foto: Vatikanen
Foto: Vatikanen

پاپایی گەورە پایزی ئەمساڵ سەردانی سوید دەکات

لەمانگی ١٠ دا سەردانەکەی ئەنجام دەدات
0:42 min

 دامەزراوەی کاتۆلکی لە ستۆکهۆڵم لە بەیاندامەیەکیاندا ڕایانگەیاندا کە پاپایی گەورەی مەسیح فرانسیسکۆس لە پایزی ئەمساڵدا سەدانی سوید دەکات.

سەردانەکەی پاپایی گەورە لە ٣١ مانگی ١٠ دا ئەنجامی دەدات و بەمەبەستی یادی ٥٠٠ ساڵەی ‏دابڕانی پرۆتێستانیزم له‌ كڵێسای كاتۆلیك کە ئەمەش یەکەم جارە لەمێژوودا کە لوتیانیسم و کاتۆلیکەکان پێکەوە ئەو یادە بکەنەوە.

جیگەی ئاماژەیە کە یادەکە بەئامادەبوونی پاپا گەورە لە شاری لوند دەکرێتەوە و بڕیارە پاپای گەورە لەگەڵ گرووپێک گەنجدا لەنوێژکردن بەشداربێتت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".