Alzheimer
Photo: Sebastien Bozon/TT

دەکرێت زۆر زوو نیشانەکانی ئەلزایمەر بدۆزرێتەوە

دەرکرێت بەر بە ئەلزایمەر بگیرێت
2:37 min

بیست ساڵ پێش تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە، ئەلزایمەر، دەکرێت نیشانەکانی ببینرێت.

توێژینەوەیەکی نوێی سویدی نیشانی داوە دەکرێت نیشانەکانی ئەلزایمەر بەر بیست ساڵ لە تووشبوون بەو نەخۆشییە ببینرێت، ئەویش لە ڕێی بینینی پرۆسەی هەوکردنی مێشکەوە.

دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هیوایەکی نوێی داوەتە بواری چارەسەرسازی کە هەر زوو بتوانرێت بەر بەو نەخۆشییە بگیرێت.

نەخۆشیی ئەلزایمەر یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکان لە سویددا، نزیکەی 100 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت نەخۆشیی ئەلزەهایمەریان هەیە. ئەو نەخۆشییە بە پرۆسەیەکی هێواش و بە ئەسپایی دەر دەکەوێت، بۆ نموونە کەسی تووشبوو بەوە دەست پێ دەکات کە نیشانەکانی لەبیرچوونەوەی تێدا دەردەکەوێت، بە زەحمەت دەتوانێت سەرنج بدات یاخود فوکوس لە سەر شتێک بکات هەروەها ئەوەی کە ناتوانێت بە ئاسانی قسە بکات یاخود بیر و بۆچوونەکانی دەرببڕیت.

هۆکاری ئەلزایمەر لەناوچوونی خانەکانی مێشکە بەڵام هۆکاری مردنی خانەکانی مێشک تا ئێستا دیار نییە. بەڵام لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییەدا دەبینرێت ڕێژەیەک لە پرۆتینی ئامیلۆید (amyloid) لە مێشکدا کەڵەکە دەبێت.

جا ئێستا لێکۆڵەرەوانی ئینستیتیوتی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆلم لە توێژینەوە نوێکەیاندا توانیویانە نیشانەیەکی زووتر بدۆزنەوە ئەویش دەرکەوتنی هەوکردنی خانەکانی مێشکە. لەو توێژینەوەیەدا بینراوە کە ئاسترۆسیتەر (astrocyter) کە جۆرێکن لە خانەی لاوەکی لە مێشکدا ڕۆڵێكی گرنگ لە دەرکەوتنی ئەو نەخۆشییە دەبینن، بەشێوەیەک کە پێش قۆناغی کەڵەکەبوونی ئامیلۆید دەبینرێت کە ژمارەی خانە لاوەکییەکان ئاسترۆسید لە مێشکدا زیادی کردووە، واتا خانەکانی مێشک تووشی جۆرێک لە هەوکردن بووە.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر پەنجا کەسی تەندروست ئەنجام دراوە کە لەو خێزانانەن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزایمەر تێیاندا گەورەیە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".