Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

فیلمی هەستەکان لەفێستیڤاڵی یۆتۆبۆریدا بەشدارە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 januari 2016 kl 14.29
"بیرۆکەی فیلمەکە لەنەخۆشکەوتنی داپیرمەوە سەرچاوەی گرت"
(11 min)
 زنیار ئادەمی دەرهێنەری فیلمی هەستەکان.
زنیار ئادەمی دەرهێنەری فیلمی هەستەکان.

فیلمی هەستەکان (Senses) کە دەرهێنەری کورد زانیار ئادەمی وەبەرهەمی هێناوە بڕیارە لە فێستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆریدا نیشانبدرێت.

ئەم فیلمە یەکەمجارە لەهەموو جیهاندا نیشاندەرێت و باس لە ڕابەری ئۆرکێستەرێک دەکات کە لەکاتی نمایشی موسیقیدا لەسەر شانۆ  دووچاری نەخۆشی لەدەستدانی هەستەکانی دەبێت و بەزەویدا دەکەوێت. بینی لێڵ دەبێت و گوێکچکەکانی کپ دەبن.

ئەکتەری گەورەی سوید لێنا ئێندرێ ڕۆڵی سەرەکی ئەم فیلمە کە مەوداکەی ٢٩ خوولەکە دەبینێت. زانیار ئادەمی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم فیلمە بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەت لەڕووی ئابووریەوە بەباشی بەبەرهەمهاتووە بێجگە لەوەی کە ساڵێک دواکەوتووە. هاوکات باسی لەوەشکرد کە بیرۆکەی فیلمەکەی لە لەکاتی نەخۆش کەوتنی داپیریدا  سەریهەڵداوە. ئەو کاتەی کە داپیری دووچاری سەکتەی دەماغ دەبێت، ئیدی ئەو پرسانە لەلایی ئادەمی سەرچاوە دەگرن کە ئایا ئێستا ئەو کەسە نزیکەی ئەو چۆن بیر دەکاتەوە یان چی لەبیرماوە. هەرچەند لە ڕۆلی فیلمەکەدا ئەم بابەتە ئاماژەی پێناکرێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە ژنە ڕابەری ئۆرکێستێکە کە لەچینێکی بەرز یان برژوایی کۆمەڵگەوە هاتووە دووچاری ئەم نەخۆشییە بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".