Foto: TT/ Sveriges Radio
Foto: TT/ Sveriges Radio

بەڕێوەبەرێکی پۆلیس گومانی منداڵبازی لێدەکرێت

2:39 min

لە دۆکومێنتێکی بەنهێنیکراودا هاتووە کە بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی چەند جارێک زانیاری پێگەندراوە کە ئەو بەڕێوبەر خواستی ئەنجامدانی سێکسی لەگەڵ منداڵدا هەیە.

هەر لەگەڵ گەشتنی ئەو زانارییانە بەشی هەوڵگری پۆلیس بەنهێنی دەستیان بەلێکۆڵنەوە لەسەر گوومانی ئەنجامدانی تاوانی منداڵبازی  و پۆرنۆگرافی منداڵان  (barnpornografibrott) لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە کردووە.

 بەڵام سەرەڕایی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان کەچی ئەو بەڕێوەبەری پۆلیسە گومانی تاوانی منداڵبازی لەسەرە پۆستێکی بەرزتری لەنێو پۆلیسدا پێسپێردراوە، ئەو پۆستەش لەئاستی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگادا بووە.

جێگەی باسە لەکۆتایی ساڵی رابردوودا ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت ئاشکرایکرد کە لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان لەسە بەڕێوەبەرێکی پۆلیس بەگوومانی تاوانی منداڵبازی دەستیپیکردووە، بەڵام داواکاری گشتی قەزییەکی  سەبارەت بەپشکنینی ماڵی ئەو پۆلیسە کەیسەکەی داخستووە یەن هەڵوەشاندۆتەوە، ئەم کارەش لالەن پۆلیسەوە ڕەخنەی توندی لێگیراوە.

بەپێی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید کە پەیوەندی بەو کەسانەوەی چاودێری کەیسەکە دەکەن کردووە، ئەو کەسانە باسیان لەوەکردووە کە دەستەی بەڕێوەبایەتی پۆلیسی هەوڵی بەنهێنی هێشتەوەی ئەم بابەتەیان داوە کە ئاشکرا نەبێت.

بەشێک لەو زانیاریانە سەبارەت بەو گومانانە دەست بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت کەوتەوە. کەیسەکە لەژێر ناوی " پیاوێک ئارەزووی چالاکی سێکسی لەگەڵ منداڵ دەکات" بەسویدی

 "Man intresserad av sexuella aktiviteter med barn." لەلایی پۆلیس ناسراوە. هاوکات پێشنیازە ڕاپۆرتی بەشی هەواڵگیری ناوخۆی پۆلیسدا ئاماژە بەو بەڕێوبەر وەک منداڵباز کراوە.

 هەر لەو ڕاپۆرتی بەشی هەواڵگیری ناوخۆی پۆلیسدا هاتووە کە ئەو ئەو بەڕێوەبەرە سەردانی مەلەوانگەی کردووە و چەندین جار بەبێ ئاگایی منداڵان لەکاتی میسکردندا فیلمی کچی منداڵی گرتووە. دووبارە لەڕاپۆرتەکەدا بەڕوونی تیشکدەخرێتە سەر ئەوە کە ئەم کەسە خواستی ئەنجامدانی سێکسی لەگەڵ منداڵدا هەیە.

 دەستەی بەڕێوەبەراییەتی پۆلیس ڕایانگەیاندووە ئەوان لەو لێکۆڵینەوانە ئاگادار نەبووەن کاتێک کە پۆستە نوێکەیان بەو بەڕێوەبەرەداوە. جێگەی باسە سەرچاوەیەک لە نێو پۆلیسەوە بەئێکۆت ڕاگەیاندووە کە بەڕێوەبەری پۆلیسەی گوومانەکانی لەسەربووە هاوکات لەگەڵ دەستلەکار کێشانەوەیدا دانی بەوەدا ناوە کە ئەو خواستی ئەنجامدانی سێکسی لەگەڵ منداڵدا هەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista