هێڵەکانی شەمەندەفەر کێشەیان تێدەکەوێت

لەباکوری شاری ستۆکهۆڵم هێڵەکانی هاتووچۆیی شەمەندەفەر کێشتەیان تێدەکەوێت دەبێتە هۆی ڕاگرتنی چەندین گەشت.
ئەو کێشەی ئێستا لە هێڵەکاندا لەئارادایە کاریگەری لەسەر گەشتەکانی ستۆکهۆڵم بۆ ئوپسالە/ بۆرلێنگێ/ مۆرا/ ڤێسترۆس/ ئوێرێبرو/ یۆتۆبۆری. ئەو کریگەریانەش بریتی دەبن لە دواکەوتنی گەشتەکانی شەمەندنەفەرو هەندێک لەو گەشتانەش گەشت هەڵدەوشێنرێتەوە. ئەمە بەپێی دەزگایی هاتووچۆ (Trafikverket).
هاوکات کۆمپانیای هاتوچۆی پارێزگای ستۆکهۆڵم (SL) ئاماژەی بەوە کردووە کە هاتۆچووی ناوچەیی بەشەمەندەفەر بەسویدیی (pendeltåg) و شەمەندەفەری تیژڕۆ بۆ فرۆکەخانەی ئارلەندا (Arlanda Express) بەهۆیی کێشەی تەکنیکی یان هۆشیاری گەیاندن (signalfel) بەهۆی هەمان هۆکارەو دووچاری کێشەی دواکەوتن و ڕاوستان دەبن.
دەزگایی هاتووچۆی (Trafikverket) ڕایگەیاندووە کە هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەکاتی چارسەرکردنی کێشەکان و خستنەوەی گەڕی هێڵەکانی هاتووچۆی شەمەندەفەر لەبەردەستدا نییە.