Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Henrik Montgomery / TT
Foto: Henrik Montgomery / TT

لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیرانی سوید کرا

زۆربەی سەرۆک پارت و ئەندام پەلەمانەکان پرسیاریان ئاراستە کرد
8:08 min

لەپاش دوایین ڕاپرسیدا دەرکەوت پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید کە حوکمڕانیی سوید دەکەن لایەنگرانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. لەپاش ئەو ڕاپرسییە ئەمە یەکەمجارە لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا ئەنجام بدرێت.

 جێگەی باسە لە لێپرسینەوەکەدا سەرەتا سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئانا شینبێری باترا پریسارەکانی ئارەستەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی سەرۆک وەزیرانیش وەڵامی دایەوایەوە.

ئیدی یەک لە دوایی یەک هەموو پارتەکان لە ڕێگەی سەرۆک پارت و ئەندامانی پەرلەمانی پرسیارەکانیان ئاراستەی سەرۆک وەزیران ستێڤان لوێڤێن. ئەگەر  سەرۆکی پارتیمۆدێراتەکان ئانا شینبێری باترا کە لەدەستپێکی لێپرسینەوەکەدا پرسیاری ئاراستەی سەرۆک وەزیرانکرد لێی پرسی ئایا ئێوە  ئامادەن هاوکاری پارتی مۆدێراتەکان بکەت بۆ ئەوەی ئابووری سوید جارێکی دیکە گەشە بسێنێتەوە بەروە پێشەوە بچێت.

ستێفان لوێڤێن لە وڵامدا وتی ئەو کاتەی ئێوە حوکمەتتان ڕادەستی ئێمە کرد ژێرخانی ئابووری بەشێوەیەکی بەرچاو داکەوت بوو، واتە ژێرخانی ئابووری بە ٧٠ میارد کرۆن کەمیی هێنابووە. ئێمە هەستاوین بەهەموو شێوەیەک چارەسەری ئەو کێشە ئابووریانەی کە بوونیان هەبووە و  ژێرخانی ئابووریمان لە ٧٠ ملیارد کرۆن کەمی هێناوبوو بەکۆیی بۆ نزیکەی ٣٥ ملیۆن کرۆن ئەو کەمهێنانەمان پڕکردۆتەوە.

پاشان سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید یمی ئۆکێسسۆن ئاماژەی بەڕەوشی سوید لەڕوانگەی کۆچبەرانەوە کە کێشەیەکی زۆریان هێناوەتەوە ئاراوە، کەموو کوڕی خانووبەرە، ڕەوشی بێکاری کردوو و گووتی کە ئێوە چۆن ئەم کێشانە چارەسەر دەکەن.

ستێفان لوێڤێن لەوڵامەکەیدا بۆ یمی ئێکۆسۆن ئاماژەی نزمکردنەوەی ئاستی بێکاریکرد کە توانیویانە ئاستی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاوە کەمکەنەوە. هاوکات باسی لەوەکرد کە دابینکردنی کۆموکی تایبەتەوە هاوکاری شارەوانییەکانمان کردووە. هەروەها ئەوان پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە ڕێگەی یاسایی بۆ سوید هاتن بەکار بهێننین لەجێگەی ئەوەی کە کۆچبەران ڕێگەی مەترسییەکان بەکار نەهێنن.

ئۆکێسۆن دژە وەڵامی لوێڤێنی دایەوەئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران لەجێگەی ئەوەی وەڵام بداتەوە، پرسیار لە ئەوان دەکات. پاشان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کێشانەی ئەوان تیشکی دەخەنەسەر لە ڕاستیدا بوونیان هەیە. کێشەی کۆچبەران زۆرە و کاریگەری زۆری لە سەر سوید هەیە. 

نۆبەی سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خوێستێت هات و پرسی کەمووکوڕی خانووبەرەی ڕووبەرووی سەرۆک وەزیران کردەوە کە بەهۆیی کەمووکوڕیی خانووبەروە و گرانی کرێی خانووەوە هاوڵاتیان ناچار دەبن دەستلەکارەکانیان بکێشنەوە و بۆجێگەیەکی دیکە بگوێزنەوە یان ئەوانەی کە کاریان پێدەدرێت دەبێت لەبەر نەبوونی خانوو ئەو کارە ڕەت بکەنەوە. داوایی لە سەرۆک وەزیرانکرد کە ڕێگە لە هاوپەیمان ڕاستەکان بگرێت بۆ ئەوەی بازاڕیی کرێی خانووەکان هێندەی دیکە بەرزنەکرێتەوە و چارەسەری کێشەکە بکاتەوە.

لەوەڵامدا سەرپک وەزیران پشتگیر وتەکانی شوێستێت کرد کە کێشەی کەمی خانوو بەرە زۆر زۆرەو.

بازاڕیی بەکرێدان و کرێوەرگرتنی پرسێکە کە ئەوان ئاماددە نین ئەو پرسە لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاستەکاندا ئەنجام نەدات، بەڵام ئەگەر ئاستی بیناسازی بەرزبووەوە ئاوا دەکرێت پێداچوونەوە ئەنجام بدرێت. لەبەر ئەوە پێشنیازی دروستکردنی ٧٠٠٠٠ ئەپارتمێنتی نوێ کراوە.

 پارتی لیبراڵەکان و سەرۆکی ئەو پارتە یان بیۆرکلوندیش تیشکی خستەسەر پرسەکانی ژینگە کە دەکرێت لە ڕێگەی وەبەرهەمهێنانی وەزەو کارەباوە کاریگەری باشیان لەسەری ژینگە هەبێت و لەم ڕووەشەوە چەندین پێشنیازی ئاماژە پێکرد. بۆ نمونە بنکەی وزەی ئەتۆمی نوێ دروست بکات بۆ جێگرەوەی ئەوانەی کە ئەمڕۆ بوونیان هەیە.

 ستێفال لوێڤێنی سەرۆک وەزیران لەوەڵامدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا لیژنەی ژینگەپارێزی پەرلەمان سەرقاڵی پێیاچوونەوە لەسەر ئەو پرسانەی کە تایبەتە بەژینگەو وەبەرهەمهێنانی وزە. هاوکات باسی لەوەکرد کەئامانجی ئەوان ئەوەیە بەهەموو شێوەیەک وەزیی ژینگە پارێز وەبەرهەم بهێنن، بەڵام کێشەکە ئەوەی کە ئەمڕۆ نرخی کارەبا زۆر نزمە یان هەرزانە.

یان بوێرکلون باسی لەوە کرد کاتێک  لیژنەیەک پێدەهێنن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر وزەی ژینگە پارێز ئەنجام بدات، هاوکات ئەوان  سەرقاڵی بڕیاردانن.

پارتی مەسیحییەکانیش لە ڕێگەی ئاندریاس کارڵسۆنەوە ئاماژەیان بەئاستی بێکاریکرد کە هەتادێت بەرنامەکانی نزمکردنەوەی ئاستی بێکاری سوید لە ئەوروپا یەکەم بێت شکست دەهێنێت. هاوکات ئاماژەی بە پێشبینیەکانی حکومەتی ئێستایی سوید کرد کە بەو ئامانجەیان ناگات و پرسیاریکرد کە هەڵەکە لەچیوە سەری هەڵداوە کە ئەو کە بەڵێنەکەیان بەئامانج ناگەیەنن.

لەوەڵامدا سەرۆک وەزیران پێی ڕاگەیاند کە ئەوان ئێستا دەبینن ئاستی بێکاری کەم دەکات و خەڵکی زیاتر و زیاتر دەچنە سەر پیشە. تیشکی خستەسەر ئەوەش کە ئەوەی ئەو باسی لێوە دەکات ئامارە. هەروەها ڕوونیکردەوەکە لە ڕووی بۆ ئەوەی نزمترین ئاستی بێکاریان لە یەکێتی ئەوروپا هەبێت، ئەوا ئەوان لەسەر بەڵێنەکەی خۆمان بەردەوام دەبن. بەڵام ئەو هەنگاوەیان پێویستی بەکاری زیاتر هەیە هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ بگەن.

ئێمیل شێلستروێم پارتی سەنتەر ئاماژەی بەوە کرد کە هەتا دێت حکومەت لە ئامانجی خۆی سەبارەت  بەنزمکردنەوەی ئاستی بێکار دوور دەکەتوێت. پرسیاری ئەوەی کرد ئایا سەرۆک وەزیران بەڵینەکەیان کەسیاسەتدا جیادەبێتەوەو ناگاتە ئامانج یان ئەوتا لە کرداردا شکستان هێناوە و بەئامانجی بەڵێنەکەی ٢٠٢٠ ناگەن.

لەوەڵامدا ستێفان لوێڤێن ئاماژەی بەجیاوازی نێوانیانیکرد و پێی ڕاگەیاند کەئەمان  خەڵک دادەمەزرێنین و پارتی سەنتەر و هاوپەیمانەکانی خەڵک دەردەکەن. هاوکات دووبارە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ ئاستی بێکاری بەردەوا کەم دەکات. ماریا فارم لەسەر لیستی پارتی ژینگە ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ڕابردوو سوید زیاتر ١٤٠ هەزار کۆچبەری وەرگرتووە. لەبەر ئەوە سوید ئەمڕۆ پێویستی بەدامەزراندنەوە هەیە هەتاوەکو بەتەواوی ئەو کۆچبەرانە بتوانن ببنە بەشێک لە کۆمەڵگە، حکومەت چی بەرنامەیەکیان.

لەوڵامدا سەرۆک وەزیران وتی، ئێمە کاتی خوێندنی فێربوونی زمانی سویدی بۆ بیانیان SFI  یمان کەمردۆتەوە. هاوکات لەگەڵ خوێندندا هەوڵدەدەین کە ئەو تازەهاتووانە خوێندن و کار پێکەو تێکەڵ بکەن. هەروەها ئەوانەی کە بڕوانامەیان هەیە بتوانین بەزووی تێکەڵ بەبواری کاریان بکەین و جێگەی وڕێگەیان بۆ دابین بکەین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".