Foto: TT
Foto: TT

سنوور بۆ تەمەنی بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت

تەمەنی بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سنووردار دەکرێت
2:36 min

بەپێی بڕیاری یەکییەتیی ئەورووپا، تەمەنی ڕێگەپێدراوی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نابێت لە 16 ساڵ کەمتر بێت، بەڵام سوید و هەندێک وڵاتی دیکە دەیانەوێت ئەو سنوورە کەم بکەنەوە بۆ 13 ساڵ.

حوکوومەت لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا سنوور بۆ تەمەنی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیاری دەکات. بەو پێیە ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار سنووری دیاریکراوەوە بێت دەبێت مۆڵەتی دایکوباوکیان هەبێت تا بتوانن ئەو تۆڕانە بەکار بهێنن.

ئەم بڕیارە نوێیە پێشتر لە سەر ئاستی یەکییەتی ئەورووپادا دراوە و و تەمەنی بەکارهێنەر کراوە بە 16 ساڵ واتا لە خوار ئەوە تەمەنەوە دەبێت دایکوباوک مۆڵەتی بەکارهێنان بۆ منداڵەکەی وەربگرێت.

واتا بۆ ئەوەی کەسێک بتوانێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ نموونە وەک فەیسبووک بەکاربهێنێت نابێت تەمەنی لە شانزە ساڵ کەمتر بێت.  

وەزیری کڕیاری، پار بولوند لە پارتی ژینگەوە دەڵێت، ئەو بڕیارە لەئاستی یەکییەتیی ئەورووپادا دراوە و لەلان هەموو وڵاتانی ئەندامەوە پەیڕەویی لێ دەکرێت. بەپێی ئەو بڕیارە تەمەنی 16 ساڵ بۆ بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دیاری کراوە. بەڵام سوید و هەندێک وڵاتی دیکە هەوڵ دەدەن کە ڕێگە بدرێت ئەو سنوورە کەم بکرێتەوە بۆ تەمەنی 13 ساڵ.

لە پراکتیکدا ئەو بڕیارە بەو مانایەیە کە ئەو کۆمپانیا میدیاییانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەڕێوە دەبەن دەبێت مۆڵەتی دایکوباوک یاخود سەرپەرشتیکاری منداڵ وەربگرن تا ڕێ بدەن بە منداڵێك تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنێت.

بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کۆنکرێتی چۆن ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەچێت، واتا دیار نییە کە دایکوباوک بەچ شێوەیەک ڕەزامەندی خۆیان بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەگەیەنن، یان کێ چاودێری ئەو پرسە دەکات و چۆن چاودێری دەکرێت.

- یۆنی لیندکڤیست لە لیژنەی دەوڵەتیی پرسی میدیا دەڵێت جارێ نازانین ئەو چاودێریی کردنە و دڵنیا بوون لە تەمەنی بەکارهێنەر چۆن دەبێت، ئایا بە ڕێگەیەکی تەکنیکی نوێ کۆمپانیای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چارەسەری دەکەن، یاخود ئەوەی کە سوید خۆی جۆرێک لە چارەسەری تەکنیکی بۆ ئەو پرسە دەدۆزێتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".