Foto: TT
Foto: TT

چەندین ڕێکخراو دژی توندوتیژیەکانی تورکیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

"تورکیا ئەوە شەش مانگە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی سڤیلی کورد"
5:22 min

بەمەبەستی ڕاگرتن و مەحکومکردنی توندوتیژیەکانی تورکیا بەرامبەر کوردانی باکور لەشاری ستۆکهۆڵم بڕیارە خۆپیشاندانێک ئەنجام بدرێت.

چەندین ڕێکخراو و لایەنی سیاسی بۆ ئەوە حکومەتی تورکیا توندوتیژیەکانی بەرامبەر هاوڵاتیانی سڤیل لەباکوری کوردستان ڕابگرێت ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ مانگی یەک کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ  بڕیارە لە مێدبۆریەر پلاتسێن لە شاری ستۆکهۆڵمم خۆپیشاندانێک بەڕێوەببرێت.

یەکێک لەڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندا جەنان کارێر بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروەی ناوەندی کۆمەڵایەتی دیموکراتی کورد (NCDK). جەنان کارێر  ئاماژە ئامانجی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی یەکشەممە کرد کە زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی جیاجیا بەشدار دەبن لەو خۆپیشاندانەدا کە بەمەبەستی مەحکومکردی هێرشەکانی تورکیایە بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل کە ماوەی شەش مانگە بەردەوامە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".