Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ساختەکاریی لە گۆشتی سویددا کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 januari 2016 kl 14.54
"زیاتر لە ٥٠ تەن گۆشتیان بەنرخی سویدیی فرۆشتۆتەوە"
(9:03 min)
شوان کەریم پزیشکی ڤێتەنەری لە شارەوانی ستۆکهۆڵم. وێنە: تێ تێ / شاهۆ موانی.
شوان کەریم پزیشکی ڤێتەنەری لە شارەوانی ستۆکهۆڵم. وێنە: تێ تێ / شاهۆ موانی.

چەند کۆمپانیایەک لەستۆکهۆڵم کە کاریان کڕین و فرۆشتنی گۆشت بووە هەستاون بەتێکەڵکردنی گۆشتی هاوەردە لەگەڵ گۆشتی سویدداو لەبازاڕدا بەنرخی گۆشتی سویدی فرۆشراوە.

ئیدی پێدەچێت ئەو گۆشتەی تۆ لە بازارە سویدییەکاندا بەنرخی گۆشتی سویدی کڕیبێتت لەڕاستیدا لە وڵاتانی دەرەیکییەوە هاوەردەکرابێتن.  بۆ نمونە لە وڵاتی سلۆڤاکیا، ئەڵمانیا، پۆڵەند یان ئیسپانیاوە چەندین وڵاتی دیکەوە هاتابێت.

جێگەی باسە ئەمڕۆ لە بازاڕدا نرخی گوشتی سویدیی گرانترە. ئەوەش بۆ دەگەڕێتەوە کە ئاژەڵ لە سویددا بەشێوەیەکی باش و تەندروست بەخێوکر دەکڕیت. هاوکات دەزگا چاودێرەکانی سوید لەم پرسەردا بەباشی چاودێری ئەم بابەتە دەکەن.

شوان کەریم پزیشکی ڤێتەنەری لە شارەوانی ستۆکهۆڵم و یەکێک لە لێکۆڵەرەوانی ئاشکراکردنی ساختەکاری تێکەڵکردنی گۆشتی هاوردە لەگەڵ گۆشتی سویدیدا. شوان کەریم ئاماژە بەچۆنێتی لێکۆڵینەوەکان کردووە کە لەماوەی چەندین هەفەتدا ئەنجامدراوە. هاوکات لەلێکۆڵینەوەکاندا ئاشکرا بووە کە کۆمپانیاکان زیاتر لە ٥٠ تەن گۆشتیان تێکەڵکردووە و بەنرخی گۆشتی سویدیی فرۆشتۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".