Nationalmuseum, Stockholm.Foto: Claudio Bresciani / TT
Nationalmuseum, Stockholm.Foto: Claudio Bresciani / TT

لەمەودوا سەردانی مۆزەخانە دەوڵەتییەکان بێبەرامبەرە

سەردانی مۆزەخانەکان بەخۆراییە
1:23 min

لەمڕۆوە سەردانی 18 مۆزەخانەی دەوڵەتی کە زۆربەیان لە ستۆکهۆلمە بێبەرامبەرە.

ئامانج لەم بڕیارەیە هاندانی ئەو گرووپانەی کۆمەڵگەیە کە سەردانی مۆزەخانەکان ناکەن. بەتایبەت ئەو پیاوانەی کە پاشخانی خوێندنیان کەمە، بەڕەگەز بیانین هەروەها ئەو کەسانەی لە دانیشتوانی گەڕەکە پەڕاوێزەکانن.

لەبەرئەوەی ئەو گرووپانە کەمتر لە هەمووان سەردانی مۆزەخانەکان دەکەن، میوانی مۆزەخانەکان بەگشتی ئەو گرووپەی کۆمەڵگەیەن کە پاشخانی خوێندنیان بەرزە، هەروەها ژنان زیاتر لە پیاوان سەردانی مۆزەخانەکان دەکەن.

سڤارکەر هارد بەرپرس لە دەستگەی لێکۆڵێنەوەی فەرهەنگی دەڵێت لە ئەزموونی ئەو ماوەیەوە لە نێوان ساڵانی 2005-2006 ئەو کاتەی سەردانی مۆزەخانەکان بێبەرامبەر بوون، ژمارەی میوانی مۆزەخانەکان زیاد دەکات.

بەڵام ئەوەی کە سەردانی مۆزەخانەکان بێبەرامبەرە، گەرەنتی نییە بۆ هاندانی هەموو گرووپەکانی کۆمەڵگە کە ببنە میوانی مۆزەخانەکان، ڕەنگە هەر هەمان گرووپی پێشتر لە میوانان ژمارەیان زیاد بکات.   

بەڵام بۆ ئەوەی پەیامی مۆزەخانەکان بگاتە هەمووان دەبێت مۆزەخانەکان چالاکتر بن لە گەیاندنی زانیاری بە زۆرترین هاووڵاتی. ئانن سۆفی نۆرین جێگری بەرپرس لە مۆزەخانەی (Moderna Musset) دەڵێت بەخۆرایی کردنی سەردانی مۆزەخانەکان هەنگاوێکە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان لەبەردەم ئەو کەسانەی کە ئارەزووی سەردانی مۆزەخانەکانیان هەیە.

جێی سەرنجە لەم مۆزەخانانەی خوارەوە سەردان بە خۆڕایی دەبێت:

Armémuseum
Etnografiska museet,
Flygvapenmuseum i Linköping,
Hallwylska museet,
Historiska museet,
Kungl. myntkabinettet,
Livrustkammaren,
Marinmuseum i Karlskrona,
Medelhavsmuseet,
Moderna museet i Stockholm och Malmö,
Nationalmuseum,
Naturhistoriska riksmuseet,
Sjöhistoriska museet,
Skoklosters slott,
Statens centrum för arkitektur och design,
Världskulturmuseet i Göteborg
Östasiatiska museet

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".