Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هێزێکی تایبەت دژ بە گرووپی پارێزەرانی هاوڵاتییان پێک هات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 februari 2016 kl 11.32
هێزێکی تایبەت بۆ بەرەنگاریی هێزە تووندڕەوەکان پێک هات
(2:41 min)
خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە، فۆتۆ: ڕادیۆی سوید
خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە، فۆتۆ: ڕادیۆی سوید

دوای ڕووداوی پەلاماردانی منداڵە پەنابەرە بەتەنها هاتووەکان (ensamkommande barn) پۆلیسی ستۆکهۆلم هێزێکی تایبەتی پێک هێناوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپە توندڕەوەی خۆیان ناو ناوە پارێزەرانی هاوڵاتییان (Medborgargarden).

پۆلیس دەڵێن پەلامار و هێرشەکانی ڕۆژی هەینی ڕابوردوو بۆ سەر منداڵە پەنابەرەکان و خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە کە تێیدا پەلاماری چەندین کەس درا هاوپەیوەستن، واتا هەمان گرووپ ئەنجامی داوون.  

  • ئەوەی گرنگە و دەمانەوێت بیزانین ئەوەیە کە ڕووداوەکان چۆن ڕوویان داوە و لایەنە بەشدارەکان کێ بوون، ئاخۆ ئەوەی ڕوویدا دیاردەیەکی یەکجارە بوو یاخود دووبارە دەبێتەوە؟ کریستەر بیریەرسۆن بەرپرسی فەرماندەر دەڵێت لە پاڵ ئەم پرسانەدا هێزێكی چالاک کار بۆ بەرگرتن لە چالاکیی ئەو گرووپە توندڕەوانە دەکات.

چالاکیی ئەو هێزە تایبەتەی پۆلیس بریتی دەبێت لە سووڕانەوە و چاودێریکردن لە ناوچەکانی ناوەڕاستی شاردا. بەڵام تا ئێستا دیاری نەکراوە ژمارەی پۆلیسی ئەو هێزە تایبەتە چەندە.

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژی هەینی و شەممەی رابوردوو لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بیریەرسۆن دەڵێت چەند فیلمێکی ڤیدیۆمان لەبەردەستایە کە لێێان دەکۆڵینەوە، دەمانەوێت بزانین ڕووداوەکان چۆن کەوتوونەتەوە و لایەنی هێرشبەرە و پەلاماردراو کێن.

بەبیر دێنمەوە کە نزیکەی 70 کەس بە دەمامک و جلوبەرگی ڕەشەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی رابوردوو لە گۆڕەپانی سێرگەلستۆری لە ناوەڕاستی شاری ستۆکهۆلم کۆبوونەتەوە، ئەو گرووپە پەلاماری چەند کەسێکیان داوە کە بە ڕووخسار بیانی بوون، بەتایبەت منداڵە پەنابەرە بەتەنها هاتووەکان، هەروەها بەیاننامەیان بە ناوەڕۆکی دژەبیانی و دروشمی راسیستی بڵاو کردۆتەوە. 

ڕۆژی دوای ئەوە واتا ڕۆژی شەممە گرووپێكی نازیست و چەند لایەنگرێکی توندڕەوی تۆپی پێ (hulliganer) خۆپیشاندانێکیان دژ بە پەنابەران ئەنجام دا. لەو خۆپیشاندانەشدا تونودوتیژی کەوتە و چەند کەسێک وەک پۆلیس دەڵێت لە تێکدەرانی ئاسایش لەلایەن پۆلیسەوە دوور خرانەوە.

ئەو گرووپەی ئەنجامدەری ئەو توندوتیژییانە بوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەناوی (medborgargarden) پاسەوان یاخود پاریزەرانی هاوڵاتییان ناساندووە. 

وردەکاریی ئەو ڕووداوانە لەو لینکی هاوپێچی ئەم هەواڵەدا دەدۆزیتەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".