وێنە: شاهۆ موانی
وێنە: شاهۆ موانی وێنە: وێنە: شاهۆ موانی

"ئاستی هەژاری پێوەندیی بە کەمبوونەوەی ڕێژەی دەنگدەرانەوە هەیە"

" دەبێت سوود لە ئەزموونی کاری پەنابەران وەربگیرێت"
4:23 min

سیمنارێک کە تایبەت بوو بە کتێبێک لەژێرناوی "بەر بە هەژاری بگرە، دیموکراتی بەرقەرارە!" لە بینای سەندیکای گشتیی کرێکاران (LO)  ڕێکخرا.

لەو سیمنارەدا بەرێوەبەری بەشی پێشووی ئابووری سەندیکایی گشتی کرێکاران (LO) دان ئاندێرشۆن کتێبێکی لە ژێرناوی "بەر بەهەژاری بگرە دیموکراتی بەرقەرارە" بەسویدیی (Tak för fattigdom – så skyddar vi demokratin) پێشکەش کردووە و لەڕوانگەی کتێبەکەیەوە وتووێژی لەسەر پرسی هەژار کە ئەمڕۆ لەسویدا بەرپایە کرا کە بەچی شێوەیەک چارەسەری هەژار بکرێت یان چی کاریگەرییەکی لە سەر پرسی دیموکراتی هەیە. دان ئاندێرشۆن لەوڵامی ئەو پرسەدا وتی.

 -  کاتێک ئاستی هەژاری لەکۆمەڵگەدا هەڵکشاو و ئاستی مووچە نزمبووەوە ئەوا ڕێژەیەکی کەمتر لەهاوڵاتیان ڕوو لەسندووقەکانی دەنگدانیش دەکەن، لەبەرامبەردا چینی سەرمایەدار و چینی ناوەندی کۆمەڵگە  ڕێژەی دەنگدەر لەنێویاندا زیاد دەکات. ئەمە ئامارە من ئاماژەی پێدەکەم. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە چینی هەژار لەبواری سیاسەتدا ڕێژەیان کەم دەکات و کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر پرسە سیاسییەکان نامێنێت.

لە سیمنارەکەدا دان ئاندەرشۆن باسی لەوەکرد کە ساڵی ١٩٩٠ لە ١٠٠ کەس تانها نۆ کەس لەئاستی هەژاریدا دەژیان، بەڵام لە داهاتوودا و ئەگەر بەم ئاستەی ئێستا لە هەڵکشان بەردەوامبێت ئەوا لە ساڵی ٢٠٣٠ لە ١٠٠ کەس ١٩ یان دەبێت لەئاستی هەژاریدا بژین. هەر لە سیمنارەکەدا ۆرکشپێک نیشاندارو ئاماژەی بەدۆزینەوەی چارەسەرکرا.

لەو ڕوانگەیەوە دان ئاندەرشۆن ڕوونیکردەووە بۆ ئەوەی ئەم کێشە چارەسەر بکرێت دەبێت لەجێگەی دابەشکردن و یەکسانکردنەوەی کۆمەک یاخوود نزمکردنەوەی ئاستی مووچە هێندەی دیکە دەبێت هەوڵی وەبەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و ئەم بوارە زیاتر گەشەیی پێبکرێت.

  ئاندێرشۆن ئەوەی نەشاردەوە کەزیادبوونی ڕێژەی بەنابەر کاریگەری لەسەر ئاستی نزمی مووچە دبێت. لەبەر ئەوەی تازەهاتوون زیاتر پێویستیان بەکار دەبێت. لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان ئاستی ئەو کارانە کە زیاتر پێویستی بەتایبەتمەندی هەیە ئەزموونیان تیدا نیەوە کاتی پێدەچێت هەتاوەکو ئەزموونی تەواو وەگەڕدەخەن و لەکۆمەڵگەدا دادەمەزرێن. هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت لە ئەو ئەزموونەی پەنابەران لەگەڵ خۆیاندا هێناویانەتە بازاڕی کاری سوید دەێت سوودی لێوەربگیرێت و بەهەمان ئاستی هاوڵاتیانی دەیکە مووچەیان پیبدرێت.

 لەبەر ئەوەی ئەوان ئەمڕۆ لەکۆمەڵگەدا مووچەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەکرێتەوە و لەو رووشەوە ئاستی هەژاری لەنێویاندا بەرزە. هاوکات باسی لە ڕەوشی منداڵانی هەژار کرد کە خراپی باری تەندروستی منداڵ پەیوەندی بەوەوە نییە کە دایک و باوکی بیانی بێت یان چی ڕەگەزێکی هەبێت. بەڵکو بەوتەی دانی ئامدێرشۆن خارپی باری تەندووستی منداڵ پەیوندی بەئاستی مووچە یان هەژاری دایک و باوکییەو هەیە. دان ئاندێرۆش ئاماژەی بەئاستی هەژاری ئەمڕۆی کۆمەڵگەی سوید کردو وتی.

 -  ئەمڕۆ لەڕووی باری تەندروستییەوە دەبینین هاوڵاتیان لە ئاستێکی هەژاریدا دەژین یان لەوە ئاگادارین کە چەندین کەس لە یەک ئەپارتمانی تەنگ دا پێکەوە ژیان دەبەنە سەر. ئێمە لەڕێگەی جل و بەرگەوە ئاستی هەژاریمان بۆ ئاشکرا نابێت بەڵکو لەڕووی ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕێژەیەکی کەمتر منداڵ دروست دەکەن و خێزان پێکدەهێنن. هەروەها لەوە ئاگادارین کە کێشەی هاوگونجی هەیەو هاوڵاتیان بەتەواویی لەسیاسەت بێزارن. لەگەڵ ئەوەشتدا ڕێژەی هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەکاندا زیاتر بەرچاو دەکەون لەبەر ئەوەی ئەوان ماڵ و منداڵیان نییە هەتاوەکو ژیانیان لەنێواندا بەرنەسەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".