Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بوارەکانی تەندروستی و خوێندن پێویستی زۆریان بەکارمەندە

"پەنابەران کێشەیی کاردیتنەوەیان دەبێت"
5:04 min
هۆکان گوستاڤسسۆن شیکاری دەزگایی کاردیتنەوە. وێنە: شاهۆ موانی
هۆکان گوستاڤسسۆن شیکاری دەزگایی کاردیتنەوە. وێنە: شاهۆ موانی وێنە: هۆکان گوستاڤسسۆن شیکاری دەزگایی کاردیتنەوە. وێنە: شاهۆ موانی

ئەمڕۆ دەزگایی کاردیتنەوە (Arbetsförmedlingen) ڕاپۆرتێکی نوێی سەبارەت بەو بوارانەی کارتیاندا زۆرە و ئەو بوارانەش کە کارتیاندا کەمد بڵاوکردەتەوە.

کەمی ڕێژەی نەخۆشەوان، مامۆستا و ئەندازیازیی بیناسازی یەکێکن لەو هەلانەی کار کە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەزگایی کاردیتنەوە (Arbetsförmedlingen) ئاماژەی پێکرد.

جێگەی باسە دەزگایی کاردیتنەوە لە دواین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەپێشبینیەکانی بوارەکانی کار بۆ ساڵی ٢٠١٦ و داهاتوو کرد. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ کەسانی تەمەن نێوان ١٦-٦٤ ساڵ ٦٨٠٠٠ هەلی کار لە ٢٠٠ بواری جیاوازدا دێتە ئاراوە. هاوکات تیشکخراوەتە سەر ئەوەش کە بوارەکانی کار بەگشتی گەشە دەسێنن. ئەمەش یەکەم جارە لەپاش چەندین ساڵ هەلی کار لەسویددا بەم شێوە بهێتە ئاراراوە.

هەروەها گەشە سەندنی بوارەکانی کار لە هەر دوو کەرتی حکومی و تایبەتدایە. بەڵام لەزۆربەی حاڵەتدا ئەو هەلانەی کار کە لە ڕاپۆرتەکەکدا تیشکی خراوەتەسەر پێویستیان بەبڕوانامە بەرز یان بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی ئاماددەیان هەیە.

  سەبارەت بەو پرسەی کە ئایا پەنابەران و تازەهاتووان  لە زۆربەی حاڵەتددا ئەو بروانامەیان نییە کە پێویستە بۆ وەرگرتنی ئەوە کارانە هەیە بێت. ئەو هەلی کارانەی ئەمڕۆ ئاماژەی پێدەکەن بەچی شێوە ئەوان دەگرێتەوە. لەوڵامدا شیکار و نوسەری ڕاپۆرتەکەی دەزگای کاردیتنەوە هۆکان گوستاڤسسۆن ووتی.

- لە ڕاستیدا ئەوانەی کە بڕوانامەیان نییە لەورگرتنی کاردا کیشەی زیارتریان بۆ دێتە پێشێ. لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە لەگەڵ کەسانی دەیکەدا کە خاوەنی بەڵگەنامەن بۆ وەرگترنی کار دەکەونە ململانێوە. بۆیە هەلی کار بۆ ئەم چینە کۆمەڵگە ئێجگار کەمە.

 جێگەی باسە لەڕاپۆرتەکەی دەزگایی کاردیتنەوە دا ١٦ بواری کار دەستنیشان کراوە. هەریەکە لەو ١٦بوارە چەندین بەشی لێدەبێتەوە.

ئەو بەشانەی  کار کە سەرپەلی بوونی هەلی کارن یان هەلی کار تێاندا زۆرە پێکدێن لە بەشەکانی تەندروستی، لێرەدا مەبەست زیاتر لە نەخوشەوان و کارمەندە لەبنکەکانی تەندروستییەکاندا. بەشەکانی خوێندن کە مامۆستاو پیداگۆکی کاتی ئازاد و چەندین کارمەندی دەیکە دەگرێتەوە. بەشی ئەندازیارو کارمەندیی بیناسازی، بەشی پسپۆڕی تەکنیکی ڕاگەیاندن و زانیاری. هەروەها بەشەکانی هۆتێل و ڕێستاورانگ یان چێشتخانە. ئەمانە زۆرترین هەلی کاریان تێدا دەڕوخسێنرێت. هاوکات لەگەڵ ئەمشدا و بەپێی ئامارەکە چەندین بواری دیکەش لە ساڵی ٢٠١٦ پێویستیان بەکارمەندو فەرمانبەرە، واتە لە کەرتی حکومی و تایبەتیشدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەزگایی کاردیتنەوە تەنها دوو بواری کار کە بەڕوونی لە بەشەکانیاندا تیایدا لەم ساڵدا هەلی کار کەم دەکات ئاشکرا بووە، ئەوانیش بەشەکانی ڕاگەیاندن، دیساین و کەلتورە. هاوکات بواری کشتووکاڵ بەشێویەکی بەرچاو هەلی کار تێدا کەم دەبێتەوە.

بەگشتی شیکاری دەزگای کاردیتنەوە تیشکی جەگتی لەسەر ئەوە کردەووە کە بازاڕی کاری سوید ئەمڕۆ زۆر باشەو بەهێزە. لەم ڕوانگەیەشەوە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کەکەرتە حکومییەکان لە داهاتوودا پێدەچێت بەتیبەت کێشەی دیتنەوە کارمەندیان بۆ بێتە ئاراوە، لەبەرامبەردا پێناچێت کەرتە تایبەتەکان بەهامان شێوە دووچاری کێشە بن. لەبەر ئەوەی کەرتەحکومییەکان لەزۆربەی حاڵەتدا کارمەندی بڕوانامەداریان لەئاستی بەرزی خوێندندا پیویستە.

لەڕاپۆرتەکەدا سەربارەت بەوەی بۆچی ئاستی بێکاری لە نێو گەنجاندا بەردەوام بەرزە ئاماژە بەوە کراوە کە گەنجان ئارەرزوو لەبەردەوام بوونی خوێندنی ئەو بوارابە ناکەن کە ئاستی هەلی کار تێاندا زۆرە.

هاوکات ئەو ٦٨٠٠٠ هەلی کارەی ئاماژەی پێکراوە پەنابەرانیش دەگرێتەوە، بەڵام چی جێبکرێت بۆ ئەوەی ئەوان لەو هەلی کاروەرگرتن بێبەشن نەبن، لەوەڵامدا هۆکان گوستاڤسۆن ووتی.

 - بەر لەهەمووشتێک دەبێت دەرفەت بۆ هەموو کەسێک بڕوخسێنرێت کە بروانامە بەدەستبهێنن. ‏خوێندنی شاره‌وانیی بۆ گه‌وره‌ساڵان (komvux بەرفراوان بکرێت. هەروەها ئەو بوارانەی کار کە مەرجی زۆریان لەسەر نیە زیادبکرێت. واتە بەگشتی دەرفەتی بەدەستهێنانی بڕوانامە زیاتدبکرێت، هاوکات هەلی کار کە مەرجدار نییە کەشە بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".