Foto: Marja Påve/ Sameradion & SVT Sápmi
Foto: Marja Påve/ Sameradion & SVT Sápmi

تەنها لادێی گیریاس مافی ڕاو و ماسیگرتنیان هەیە

1:26 min

دادگای سەرەتایی یێلیڤارێ ئەمڕۆ بڕیاری دا کە مافی ڕاو و ماسیگرتن لەهەندێک ناوچە کوێستانەکانی سویددا (fjällen) تەنها بۆ دانیشتوانی سامەکانی لادێی گیریاسە.

 

ساڵی 2009 بەرپرسی کاروباری ئیداریی لادێی گیریاس سکاڵایان دژ بە دەسەڵات تۆمار کرد کە دەوڵەت مافی سامەکانی لەو ناوچانەی تێیدا نیشتەجێن پێشێل دەکات کاتێک ڕێ دەدات هەموو کەسێک بە ئازادی لەو ناوچانەدا ڕاو بکەن.

ساڵی 1993 دا بوو دەوڵەت یاسایەکی دەر کرد کە هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە لە هەموو ناوجە کوێستانییەکانی سوید کە لادێی سامەکانیش دەگرێتەوە ڕاو بکەن بەو بەڵگەیەی کە ئەو زەوییانە موڵکی دەوڵەتن.   

بەڵام ئەمڕۆ دادگا لە بەرژەوەندی لادێی گیریاسی سامەکان بڕیاری دا کە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بۆیان هەیە بەبێ مۆڵەتی دەوڵەت بەر بەو کەسانە بگرن کە بۆ ڕاوکردن دێنە ناوچەکانیان.

ئەرگومێنت و بەڵگەی سامەکان بۆ مافی بڕیاردان لەسەر ئەو ناوچانەی کە تێیدا نیشتەجێن ئەوەیە کە ئەوان واتا سامەکان دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو ناوچانەن و مافی ڕاوکردنیان لەو ناوچانەدا لە گەڵ کاتددا بەدەست هێناوە.  

چاوەڕێ دەکرێت ئەم بڕیارەی دادگای یێلیڤارێ لە داهاتوودا کاریگەری بۆ سەر پرسی ڕاوکردن لە هەموو ناوچە کوێستانەکانی سویددا هەبێت.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista