Foto: TT/ Sveriges Radio
Foto: TT/ Sveriges Radio وێنە: Foto: TT/ Sveriges Radio
پەرلەمانی ئەوروپا

تاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزیدی و مەسیحیەکان جینۆسایدە

"بەجینۆناساندنی تاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان مێژووییە"
9:39 min

پەرلەمانی ئەوروپا تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بە داعش ناسراوی بەرامبەر کوردانی ئێزیدی و مەسیحیەکانی عێراق و سوریا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا بەجینۆساید ناساند.

ئەو بەیاننامەیە دوێنی لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بڵاوکراویەوە لەهەشت لیست، شەش لیستی نێو پەرلەمانەکە کە زۆرینەیەکی بەهێز دەکات  پشتگیریی لەم بەیاننامە دەکەن.  پەرلەمانی ئەوروپا لەبەیاننامە هاوبەشەکەیاندا جەختیان لەسەر ئەوەکردۆتەوە کە ئەوەی ڕوو دەدات بەرامبەری ئێزیدی و مەسیحیەکان لەعێراق و سوریا و ڕوویداوە جینۆسایدە.

 هاوکات تیشکخراوەتە سەر ئەوەش کە ئەو تاوانانە ئەنجامدراون بەپێی ڕێکەوتننامەی ١٩٤٨ نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەڵکوژیەوە دەبێت بەری پێبگیرێت و تاوانکارانی کەمەڵکوژیەکەش سزابدرێن.

جێگەی باسە بەیاننامە هاوبەشەکەی پەرلەمانی ئەوروپا سەنگێکی یاسایی نییە، بەڵکو ئامانجی گەیاندنی ئەم بەیاننامەیە دروستکردنی فشارە لەسەرە یەکێتی ئەوروپاو نەتەوەیەکگرتووەکان هەتاوەکو هەڵوێست بگرنە بەر.

رافی زیوان نوێنەری ئێزیدیەکان لەباڵوێزخانەی عێراقە لەسوید. زیوان سەبارەت بەگرنگی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش بەرامبەری کوردانی ئێزیدی و مەسیحیەکان کە لەبەیاننامەیەکدا پەرلەمانی ئەوروپا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت.

  - ئەمە کارێکی زۆر مەزنە و هیوادارین بەکرداریش لەداهاتوودا جێبەجێ بکرێت. هاوکات ئەوانەش کە بەهەرشێوەیەک بەرپرسیاریان لەو تاوانە هەیە ڕووبەرووی دادگا بکرێنەوە. جێگەی باسە کە ناوچەی ئێزیدییەکانیش بپارێزرێت.

لارش ئەداکتوسۆن ئەندام پەرمانی ئەوروپا لەسەر لیستی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان. ئەداکتوسۆن یەکێکە لەو ئەندام پەرلەمانانەی کە هەڵسووڕێنەری ئەم پرسەبووە و سەبارەت بەبڕیاردان لەسەر بەیاننامە هاوبەشەکەیان دەڵێت.

 -  لە ڕاستیدا ئەمە بڕیارێکی زۆر گرنگە کە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاندووە. لەبەر ئەوەی ئەو ڕووداوانەی لە عێراق و سوریا بەرامبەر ئەو گووروپانەی ئەم بەیاننامەی دەیان گرێتەوە، بگرە هەر لە دەستدرێژ، توندووتیژەوە هەتاوەکو دەگاتە کوشتن ڕووبەڕوویان کراوەتەوە و لەبنەرەتیشەوە لێی وەربینەوە ئەمە کۆمەڵکوژییە ئەنجام دەدرێت. جێگەی باسە ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەوروپا مێژووییە، لەبەر ئەوەی ئەمە یەکەم جارە بڕیاری بەجینۆساید ناساند لەسەر کەیسێک بدات کە تاوانکارن بەردەوامن لە کۆمەڵکووژی.

لە درێژەی وتەکانیدا ئەداکتوسۆن ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە سالماندنی ئەو پرسەیە کە جیهان قوربانیانی دەستی داعشی لەبیر نەکردووە. هاوکات ئەمەش بەشێوەیەک گەڕاندەوەی مافە بۆ قوربانیان  و کەسووکارەکانیان. هەروەها ئەوە یەکێکە لەهەرە تاوانە گەورەکان کە لەمێژوویی مۆڤایەتییدا ئەنجامدەدرێ.

هاوکات لارش ئەداکتوسۆن جەختی لەسەر ئەوەکردەووە کە ئەو بایننامە هاوبەشەیان سەنگێکی یاسی نییە، بەڵام جێگەی تیشک خستنەسەرە کە نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە ٢٨ وڵاتەوە کە نوێنەری زیاتر لە ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی ئەوروپی دەکەن پشتگیر لەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەوروپا دەکەن. ئەمەش ئاستێکی بەرز بەو پرسە دەدات کە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵەی جیهانی هەڵوێست بگرنەبەر بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

جێگەی باسە هەتاوەکو ئێستا وڵاتی سوید ئەو تاوانانەی داعشی بەرمبەر کوردانی ئێزیدی و مەسیحیەکان لە عێراق و سوریا بەجینۆساید نەناساندووە. سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەوروپا کاریگەری لەسەر وڵاتی سوید  دەبێت کەهەمان هەنگاو بنێت لەوڵامدا لارش ئەداکتوسۆن وتی.

     -  من پێموایە جێگەی سەرسوڕمان دەبێت ئەگەر حکومەتی سوید ئەوە لەبەرچاو نەگرێت کە ئاگادارکردنەوەیەکی هێندە بەهێزەیان پێگەیەندراوە. لەگەڵ ئەوشدا بڕوام وایە کە حکومەتی سوید ئەو پەیامەی کەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە، واتە ئەو شەش گرووپە بەهێزەی نێو پەرلەمانەکە بەخوودی پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگەشەوە پێیانگەیندراوە لەبەرچاو دەگرن. لەبەر ئەوە من هێچ بژاردەیەکی دیکە نابینم هەتاوەکو حکومەتی سوید ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەورپپا لەبەرچاو نەگرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".