Bodil Malmsten.
Bodil Malmsten. وێنە: Mattias Ahlm/Sveriges Radio

بۆدیل مالمستێن کۆچی دوایی کرد

بودیل یەکێک لە نووسەرە خۆشناوەکانی سوید بوو
1:05 min

بودیل مالمستێن نووسەری خۆشناو و خۆشەویستی جەماوەر لە تەمەنی 71 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینیی ڕابوردوو یەکێک لە خۆشەویسترین نووسەرە سویدییەکان بە نەخۆشێ شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، یەکەم بەرهەمی بودیل مالمستێن کتێبی منداڵان (Ludvig åker) ە کە ساڵی 1970 لە چاپ درا، لە دوای ئەوە زیاد لە سی کتێبی چاپکراوی هەیە. 

بودیل لە چەند بوارێكی جیاوازدا بەرهەمی هەیە: شیعر، پەخشان، شانۆگەری، ڕۆمان و کتێىی دەنگی.

لە بەرامبەر بەرهەمەکانیدا بودیل چەندین خەڵاتی وەرگرتووە گرنگترینیان (Stig Carlson-priset) (Aniarapriset) هەروەها ئەوەی کە دکتۆرای شەرەفی لە لایەن زانکۆی (Mittuniversitet) وەرگرت.

جێی باسە لە سەرەتای ساڵی پاردا لە کاتی نەخۆشییەکەیدا بودیل مالمستێن لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە لە جریوەیەکدا باسی ئەوەی کردبوو کە تووشی شێرپەنجە بووە.

دواتر نووسیبووی ”هیچم لێ مەپرسن، ئەوەی بمەوێت باسی بکەم خۆم ئەیکەم، خۆ هەموو لە کۆتاییدا هەر ئەمرین، گەر مردن نەبووایە ژیان هیچ شێوە و ئەندازەیەکی نەدەبوو ” .


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".