Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
nyanlända flyktingar i färjan. Foto: TT
Her kesê tê Swêdê divê yan divê nasnameyê nîşan bide, yan doza mafê penaberiyê bike, yan jî dê were vegerandin. Foto: TT

کۆچ گرنگترین پرسە لای دەنگدەران

پرسی کۆچ کاریگەریی زۆری لەسەر سیاسەتی پارتەکان هەیە
4:42 min

پرسی کۆچ و هاوگوونجی یەکێکە لە پرسە هەرە گرنگەکان لای دەنگدەران، بەپێی لێکۆڵێنەوەیەکی نوێی کۆمپانیای لێکۆڵێنەوەی (Ipsos).

 

داڤید ئالین بەرپرسی ڕاپرسییە لە کۆمپانیای لێکۆڵینەوە و ڕاپرسی ئیپسۆس دەڵێت، ئەمە یەکەمجارە پرسی کۆچ بچێتە لوتکەی پرسە سیاسییە گرنگەکان، بەراورد بە ڕاپرسیی مانگی یونی ساڵی رابردوو ڕێژەی ئەو دەنگدەرانەی کە پرسی کۆچیان بەلاوە گرنگترینە، دووجا زیادی کردووە.  

لەو ڕاپرسییەکدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس بۆ ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەری (Dagens Nyheter) ئەنجام داوە دەرکەوتووە لە سەدا 40 ی ئەو کەسانەی بەشداریی ئەو ڕاپرسییەیان کردووە (invandring) کۆچیان بە گرنگترین پرس هەڵىژاردووە.

ئەم ڕێژەیە ساڵی 2010 لەسەدا 5 بوو واتا تەنها لە سەدا پێنجی دەنگدەران پرسی کۆچییان بەلاوە گرنگ بوو بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە دەنگ بۆ کام پارتی سیاسیی دەدەن. 

لەو ڕاپرسییەدا هەروەها پرسیاری ئەوە کراوە کە ئاخۆ دەنگدەران پێیان وایە کامە پارتی سیاسی باشترین سیاسەت سەبارەت بە پرسە جیاوازەکانی وەک کۆچ و کار بەڕێوە دەبەن،

لەسەدا 21 ی ئەو کەسانەی پرسیاریان لێ کراوە دەلێن پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) باشترین سیاسەتی کۆچ و هاوگوونجی بەڕێوە دەبەن.  

لەسەدا 17 ی دەنگدەران دەڵێن سۆسیالدیموکراتەکان باشترین سیاسەتی کۆچییان هەیە و لەسەدا 13 مۆدێراتەکان لەو پرسەدا هەڵدەبژێرن.

ماری دێمکەر سیاسەتناس سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی کە بۆچی پرسی کۆچ لای دەنگدەران گرنگترینە دەڵێت بێچگە لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر کە ساڵی رابردوو ڕوویان لە سوید کرد هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بەگشتی لە ئەورووپادا گۆڕانکاری دەبینڕیت لەوەی کە کامە پرس گرنگە بەلای هاووڵاتییەوە، بۆ نموونە پرسی کلتور و شێوازی ژیان، نەتەوەپەرستی و پرسی ژینگە، جا پرسی کۆچ و هاوگوونجی تەوەرێکی گرنگن لەو پرسانەدا.

لە دوای پرسی کۆچ کە بەلای دەنگدەرانەوە لە لوتکەی گرنگیدایە پرسی خوێندنگا و خوێندن دێت، لەسەدا 18 ی دەنگدەران پرسی خوێندن بەلایانەوە بە پلەی دووەم دێت لە گرنگیدا، دواتر پرسی کار بە لەسەدا 13. جێی سەرنجە ئەم دوو پرسە یەکەی سەدی بەراورد بە ڕاپرسییەکی هاوشێوە لە مانگی یونی ساڵی ڕابوردوو بە لەسەدا 10 لە گرنگیدا بەلای دەنگدەرەوە دابەزیوە.

سۆسیالدیموکراتەکان لە پرسی کاردا متمانەی دەنگدەریان لە سەدا 28 ەوە بۆ لەسەدا 23 کەم بۆتەوە. بەڕای یوهاننا لاورین لێکۆڵەوەری ڕاپرسی لە کۆمپانیای ئیپسۆس، زەحمەتە پارتێكی سیاسی هەڵبژاردن بباتەوە گەر لە پرسی کاردا متمانەی هاوڵاتییانی لەدەست دابێت.   

فرێدریک فورتەنباخ لێکدەرەوەی سیاسی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت، سەبارەت بە کاریگەریی پرسی کۆچ لەسەر سیاسەتی سوید دەڵێت کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆ نموونە پارتی ناسراو بە دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید سڤارییەدیموکراتەرنا لە هەڵبژاردنی ڕابوردوودا دەنگێكی زۆریان بردەوە، ئەمەش وای کرد کە مۆدێراتەکان و مەسیحییەدیمەکراتەکان دەستیان کردن بە گۆڕین و داڕشتنەوەی سیاسەتی خۆیان.

هەروەها ئەوەشی کە هەر پرسی کۆچە کە پارتەکانی نێو هاوپەیمانیی بەرەی ڕاستی لەسەر پرسی کۆچ لێک ترازاندووە، لە بەرەی حوکوومەتیش ئەم پرسە بۆتە هۆی ئەوەی کە پارتەکانی هاوپەیمانی سورووسەوز گرنگی بە پرسێک بدەن واتا پرسی کۆچ کە قورسایی ئەوتۆی لە سیاسەتی ئەواندا نەبووە، ئەمە لە بەرامبەر پرسی کار و خوێندن کە گرنگترین پرسەکانی پارتەکانی بەرەی حوکوومەتە و باشتر سیاسەتی خۆیانی تێدا دەبیننەوە، ئێستا بەهۆی کۆچە ناتوانن لەسەر ئەو پرسانە قسە بکەن بەو شێوەیەش لە ڕاپرسییەکاندا دەنگی دەنگدەران لە دەست دەدەن.

واتا پرسی کۆچ هەموو پارتە سیاسییەکان ناچار دەکات سیاسەتی خۆیان لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا بگونجێنن و گرنگی زیاتر بە پرسی کۆچ بدەن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".