Foto: Privat / Mats Öfwerström / Sveriges Radio
wêne: Prîvat / Mats Öfwerström / Sveriges Radio

بکوژەکەی لیسا هۆلم زیندانیی تاهەتایی وەرگرت

بکوژەکەی لیسا هۆلم لە سوید دەر دەکرێت
2:02 min

دادگای باڵای یۆتا (Göta hovrätt)  ئەم دوانیوەڕۆیە حوکمی زیندانیی هەتاهەتایی بۆ بکوژەکەی لیسا هۆڵم بڕییەوە.

دادگای بالا هەمان هەڵسەنگاندنی دادگای سەرەتایی (Skaraborg) هەیە و دەڵین بەڵگەی تەواو هەیە کە (Nerijus Bilevivius)ی 35 ساڵان بکوژی لیسا هۆڵمە.

لیندا هالستید قازیی دادگای باڵا سەعات دووی ئەم دوانیوەڕۆیە ڕایگەیاند کە هیچ ئاماژەیەک نییە کە بکوژەکەی لیسا نەخۆشیی دەروونی هەبێت. هەر بۆیە داواکەی بۆ لێکۆڵینەوەی تەندروستیی دەروونی ڕەت کراوەتەوە.  

گرنگترین بەڵگە لەسەر بکوژەکە دۆزینەوەی دی ئێن ئایە لەشێوەی خوێن کە بە جلەکانی لیسا هۆڵمەوە دۆزراوەتەوە. هەروەها بکوژەکە هیچ شایەتێکی نییە کە لە کاتی ڕووداوەکادا لە شوێنێکی دیکە بوو بێت.

دی ئێن ئای بکوژەکە لە 10 شوێن دۆزراوەتەوە، بەو پەتەی کە لیسای پێ خنکێنراوە، بە جلەکانی لیساوە، لەو کادانەی واتا لەو شوێنەی کە ڕووداوەکی تیدا ڕووداوە. بکوژەکە لە ناوچەیەکی نزیک لەو شوێنە کاری کردووە و کادانەکە و ئەو کێڵگەیەشی کە تەرمی لیسای تیدا دۆزرایەوە لە بەردەست بکوژەکەدا بووە واتا بە ئازادی بەکاری هێناون.  

جێی ئاماژەیە دادگای باڵا هەروەک دادگای سەرەتایی پێیان وایە کە پاڵنەری ئەو کووشتنە سێکس بووە، تەرمەکەی لیسا هۆڵمیش بە نیوەڕووتی دۆزرایەوە.

جێی سەرنجە کە حوکمی هەتاهەتایی لە سویددا نزیکەی بیستوپێنج سالە، بڕیارە دوائ تەواوکردنی ئەو سزایە بکوژەکە بنێردرێتەوە وڵاتی خۆی و هەرگیز بۆی نەبێت بێتەوە سوید. 

بەبیر دێنمەوە، لیسا هۆلم ئەو کچە حەڤدە ساڵانەیە بوو کە ئێوارەی حەوتی مانگی یونی ساڵی ڕابوردوو لە ناوچەی شینێکیولێ (Kinnekulle) لە ڕێی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە دیار نەما تا ڕۆژی دوانزەی هەمان مانگ بە کوژراوی دۆزرایەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".