Foto: TT/ SR
Foto: TT/ SR وێنە: Foto: TT/ SR

"تورکیا دەبێت دەست لەتوندوتیژی هەڵبگرێ"

"تورکیا سەبارەت بەئازادیی لە وڵاتانی چین و ئێران خراپترە"
3:44 min

یوناتان لوندکڤیست سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور ماژە بەوە دەکات کە ڕەوشی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەوانان و بەتایبەت کورد لە تورکیادا زۆر خراپە.

لوندکڤیس بەهەڵوێستی تورکیا بەرامبەر کوردان دەڵێت.

  -  بێگوومان ئەوە ڕووداوانەی لەنێوان حکومەتی تورکیا و کورد لە ناوچە کوردییەکاندا دەگوزەرێت بێگومان کاریگەری لەسەر ڕۆژنامەوانان هەیە، بەتایبەت ڕۆژنامەنووسە کوردەکان. لەبەر ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانیدا لەزۆربەی حاڵەتدا بەتیرۆریست لەقەڵەمدەدرێت و ئێمە لەوە ئاگادارین کەزۆرترین لەو ڕۆژنامەنووسانەی حکومەتی تورکیا زیندانیکردوون کوردن. 

لە درێژەی وتەکانیدا یوناتان لوندکڤیشت ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتی تورکیا لەڕوانگەی ئازادییەوە لە چین و ئێران خراپترە. هاوکات تیشكی دەخاتەسەر ئەوەش کە ڕێکخراوەکەیان، حکومەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا دەبێت فشاری زیاتر لەسەر تورکیا بەکاربهێنن بۆ ئەوە هاوڵاتیان لەو دۆخە ئاڵۆزو ناهەمووارە ڕزگاریان بێت.

 جێگەی باسە ڕەوشی کوردان لەباکوری کوردستان و بەتایبەت شاری جزیر هەتادێت خراپتر دەبێت. بێجگە لەو شارەش بەگشتی هاتووچۆ لە چەندین شاری باکوری کوردستاندا قەدەغەیە.

سەبارەت بەو ڕەوشەو کاردانەوەی حکومەتی تورکیا هەریە لە ڕێکخراوی نێونەتەوەی ئامنەستی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات و ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور هاتنە دەنگ و داوایی دەستبەجێ ڕاگرتنی توندووتیژی لە ناوچە کوردییەکاندا دەکەن. لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر هاوڵاتی سڤیل بوونەتە قوربان. هاوکات بەهەزاران ڕۆژنامەنووس، چالاکەوان و هاوڵاتی زیندانی کراون.

بەشی کوردی ڕادیۆی سوید پەیوەندی بەڕێکخراوی نێونەتەوەی ئامنەستیەوە سەبارەت بەهەڵوێستیان کردووە. ڕێکخراوی ئامنەستی لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوی ناردووە ڕایگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا دەبێت بەزووی دوست لەو ئابڵوقانەی لەسەر شارە کوردییەکانە دروستیکردووە هەڵبگرێت و قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەڵبوەشێنێتەوە. هاوکات ژیان ئاسایی بۆ هاوڵاتیانی سڤیل بگەڕێنرێتەوە.

 بەپێی ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکان دوێنی شەو لەشاری جزیر ٦٠ کەس لەو شارە کوژراون. هەر بەمەبەستی مەحکومکردنی ئەو کارە ئەمڕۆ لەدەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێک ڕێکخرابوو. یەکێک لە بەشداربووان شیار عەلی نوێنەری پەیەدە لە سوید.

 شیار عەلی باسی لەوە کرد کە بەدرێژایی مێژوو کوردانی باکوور دووچاری توندو تیژی لەلایەن حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی تورکیا بوونەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".