Serokê Dalkurdê Ramazan Kizil (Muxtar) ev 11 sal in bi Dalkurd ve ye.
سەرۆکی یانەی داڵکورد، ڕەمەزان کزڵ

دوو بازرگان نیوەی پشکەکانی داڵکورد دەکڕنەوە

"بەو هیوایەی داڵکورد ببێتە پردێک لەنێوان سوید و کوردستان"
1:33 min

دوو برا بەناوی کاوە جوناد و سەرکات جوناد کە دوو بازرگانی کوردن لەسەدا 49 ی پشکەکانی (Dalkurd AB) کۆمپانیای داڵکورد دەکڕنەوە.

ڕۆژی هەینی ڕابوردوو سەرکات جوناد بەرێوەبەری داڵکورد ڕەمەزان کزڵ و جێگری بەڕێوەبەر کرستینا سڤێنسۆنی لە شاری بورلێنگێ بینی. کزڵ دەڵێت پێشتر من و جێگرەکەم چەند جارێک ئەم پرسەمان لەگەڵ ئەو دووبرایەدا لە کوردستان باس کردووە تا گەشتینبە ئەم ڕێککەوتنە.

بەپێێ ئەو ڕێککەوتنە لەسەدا 49 ی بودجەی کۆمپانیای داڵکورد بە دەست ئەو دوو برایەیە و لەسەدا 51 لای ئێمە دەمێنێتەوە. ڕەمەزان کزڵ دەڵێت.

گرنگی ئەم ڕێککەوتنە بۆ یانەی تۆپی پێی داڵ کورد ئەوەیە کە دەمانەوێت یانەکەمان لە بورلێنگێ و هەرێمی داڵارنا هەروەها لە هەموو سویددا گەورەتر ببێت. دەمانەوێت داڵکورد ببێتە یانەی هەموو کوردان، کزڵ دەڵێت.

ئەو هەروەها دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە تەنها ڕێککەوتنی پارەوپول نییە بەڵکە بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونەکانە لەنیوان سوید و کوردستاندا. بەنیازین دوو ئەکادێمیا بکەینەوە یەکێک لە بورلێنگێ و ئەوی دیکە لە کوردستان.

جێی باسە ئەو دووبرا بازرگانە دوو کەسی دەوڵەمەندن لە کوردستان کە خاوەنی چەن هێڵێکی تەلەفۆنیشن.

دوو برا بازرگانەکە سەبارەت بەم ڕێککەوتن و بازاڕە لەگەڵ داڵکورد دەڵێن ئێمە دەمێکە ئاگامان لە چالاکیی تیپی داڵکوردە و پێمان وایە یانەیەکی زۆر نایابن، بۆیە پێمان وایە گەر بتوانین ماددی پشتگیریی ئەم یانەیە بکەین بەرەوپێشەوە دەڕوات. بەو هیوایەشین سەرکات جوناد دەڵێت کە داڵکورد ببێتە پردێک لە نێوان  کوردستان و سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".