Michael Wolf Swedbank avgående vd framför Swedbank skylt
میکایل ڤۆلف، بەرپرسی گشتیی سوێدبناک وێنە: Magnus Hjalmarson Neideman/SvD/T

بەرپرسی گشتیی سوێدبانک لە کارەکەی دەرکرا

2:12 min

بە بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتیی (Swedbank)، میکایل ڤۆڵف بەرپرسی گشتی دەبێت دەستبەجێ پۆستەکەی جێ بهێڵێت.

 

هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوەیە کەسانێکی نزیک ڤۆڵف لە پاڵ کارە فەرمییەکەی خۆیاندا لە بانک، خەریکی کاری بازرگانیی خانووبەرە بوون.

تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا ئەو کەسانە حەوت بینایان بە بڕی 75 ملیۆن کرۆن کڕیوە، هەر لەو پێوەندەدا بازاڕی خانووکڕین و فرۆشتنیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا کردووە کە لە سوێدبانک کڕیارن (kunder). ڤۆلف خۆشی لە پاڵ کاری سەرۆکایەتییەکەیدا کۆمپانیایەیەکی خانووبەرەی بەڕێوە بردووە. 

سەرۆکایەتی سوێدبانک ڕایانگەیاندووە کە میکایل ڤۆلف لە گەڵ ئەم وازهێنانەیدا مافی وەرگرتنی نزیکەی 20 ملیۆن کرۆنی هەیە، واتا لەسەدا 150 ی مووچەی ساڵانەکەی ، مووچەی سالانەی ڤۆلف 14 ملیۆن کرۆن بووە و ڤۆڵڤ سەرجەم حەوت ساڵ سەرۆکی گشتیی سوێدبانک بوو. 

میکایک ڤۆڵف لە بەرامبەر بڕیاری لابردنی لە لێدوانێکی نووسراودا بۆ بەشی ڕاگەیاندنی سوێدبانک دەڵێت، سەرمسوڕما لە بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەوپەڕی ڕێزم هەیە بۆ بڕیارەکەیان، لەبەرئەوەی بڕیاری دامەزراندن و لابردنی سەرۆکی گشتی کاری دەستەی سەرۆکایەتییە. دەمەوێت بشڵێم کە هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتن بۆ بانکەکە دەخوازم.   

ئالبین ڕێننار بەرپرسی ڕێکخراوی پاشەکەوتکارانی پشکە (Aktiespararna) یەکێک لە ڕەخنەگرە تووندەکانە لەم بازرگانییە و دەڵێت ئەمەی سەرۆکی گشتیی و هاوکارەکانی لەگەڵ کڕیارانی بانکەکەدا کردوویانە، بە کڕین و فرپشتنی خانووبەرە کە بە ملیۆنەها کرۆن ئەمبەرەوبەری پێ کراوە، نزیکە لە بەرتیلخواردن. ئەو هەروەها پرسیاری لەسەر سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی بانکەکە ئەندەرش سوندسترێۆم هەیە و دەڵێت کار و هەڵسوکەوتەکانی ئەویش جێێ پرسیارن. 

لە حاڵی حازردا دەست بە پرۆسەی دیاریکردنی کەسێکی گونجاو لە بری میکایل ڤۆلف دەستی پێ کردووە. دەسەتی سەرۆکایەتی سوێدبانک هەروەها دەڵێن کە لە ئیستادا ناتوانن لەوە زیاتر بڵێن و زانیاری زیاتر لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە نادەن. 



بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista