Foto: Hasse Holmberg/TT.
Wêne: Hasse Holmberg/TT.

بازاڕی بەکرێدانی ڕەش لە سیۆدەرتێلییە بەربڵاوە

لە سیۆدەرتێلییە کۆمپانیای ڕەش خانوو بەکرێ دەدات
2:09 min

بازرگانی کردن بە خانووبەرەوە لە بازاڕی ڕەشدا هێندە بەرفراوانە لە گەڕەکی سێۆدەرتێلییە کە دەستگە بەرپرسەکان دەڵێن ئەو کارە تاکەکەسیی نییە بەڵکە بازرگانییەکی ڕێکخراوە.

گەڕەکی سێۆدەرتێلییە لە ستۆکهۆڵم هەروەک لە شارەکانی دیکەی سوید کێشەی کەمی خانووبەرەی هەیە، لەهەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەریان وەرگرتووە کە زۆرینەیان لە سەرەتاوە لای خزم و ناسیاو دەژین. بەڵام دوای ماوەیەک ئیتر پێویستیان بە خانووی خۆیان هەیە.

ئەم بارودۆخە وای کردووە کێشەی نەبوونی خانووبەرە لەو گەڕەکە بەرفراوانە، یواکیم ستریۆباری بەرپرسی بازاڕ لە دەستگەی خانووبەرەی (Telge Bostäder) دەڵێت دیاردەی بەکرێدانی ڕەش هێندە بەرفراوانە کە دەستمان بە هەمووی ناگات.

لەم بازاڕ و بازرگانییە ڕەشەدا جگە لەوەی خانوو بە ڕەش بە دەستی دوو و سێ تەنانەت چواریش بە کرێ دەدرێت، هەندێک خانووش بەڕەش دەفرۆشرێت. ئەم کارەش هێندە بەرفراوانە کە دەکرێت بوترێت کارێکی ڕێکخراوە و چەند کەسێك بەڕێوەی دەبەن.

کریستیان هالدین لێکۆڵەوەر لە بەشی زانیاریی نهێنی پۆلیسی ستۆکهۆلم دەڵێت، هۆکاری ئەوەی کە ئەم کارە تاکەکەسی نییە و ڕێکخراوە واتا وەک کۆمپانیایەکی ڕەش بەنهێنی بازرگانیی بە خانووبەرەوە دەکرێت، لەلایەک ئەوەیە کە بڕێكی زۆر پارە لە بەرامبەر ئەو خانووانەدا وەردەگیرێت،  لەلایەکی تر ئەوەی کە لە سیۆدەرتێلییە زەمینەیەکی بەرفراوان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جۆرە بازرگانییە هەیە. واتا خەڵکێكی زۆر پێویستیان بە خانووە و ناچارن لە بازاڕی ڕەشدا کێشەی بێخانوویی چارەسەر بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".