Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بەگومانی گەندەڵی پێنج بەرپرس دادگایی دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 februari 2016 kl 12.41
دادگایکردن سەبارەت بەگومانەکانی بانکی (HQ) ئەمڕۆد ەستپێ دەکات
4:09 min
Foto:TT
Foto:TT وێنە: Foto:TT

ئەمڕۆ لە دادگایی سەرەتایی (Tingsrätten) دا دادگایکردنی پێنج بەرپرسی بانکی هاگستروێمەر و کڤیبێری (‌HQ) کە ساڵی ٢٠١٠ لەڕووی ئابووریەوە هەرەس یان تێکشانی بەخۆیەوە بینی دەست پێدەکات.

جێگەی باسە ئەو پێنج کەسە بەرپرسیارێتی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان لەو بانکەدا هابووە. لە ئێستادا دادگایی سەرەتایی (Tingsrätten) بەگومانی تاوانی ساختەکاری تۆماری دارایی و گوومانی دزینی سەرمایە دادگایی دەکرێن. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو گومانلێکراوانە هەوڵی شاردنەوەی ئەو زەرە گەورەی کە بانکەکەیان لەکاتی بازرگانیدا بەسەریاندا هاتووە داویانەو و لەو ڕێگەیەشەوە هەوڵی شاردنەوەی ئەو بەڵگانەی بوونیان هەبووە لەکاتی قەیەرانە ئابووریەکەدا ئەنجامداوە.

گونیلا ساندبلوم جێگری کاتی ژووری بواری داراییە لەدەزگایی تاوانی ئابووری (Ekobrottsmyndigheten). ساندبلووم ئاماژەی بەوە دەکات کە یاسا چاو لەکە ناپۆشێت و دەڵێت.

  -   بەبۆچوونی من لە نێو کۆمەڵگەدا ئەو بیرۆکانە بوونیان هەیە کە کەسانی سەرمایەداو و دەسەڵاتدا هەمیشە لەکاتی تاوان و ڕووداوەکاندا ڕزگاریان دەبێت، بەڵام من دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە کە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات داگایی کردنی ئەو کەسە سەرمایەدارانەیە. بۆیە یاسا یەک یاساییە بۆ هەموو کەس و لایەک.

جێگەی باسە کە ئاسایی نییە هەمیشە ژمێریار، ئەندامانی ئەنجوومەن، بەڕێوەبەری بانکێک پێکەوە لەسەر گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارە لەکاتی بازرگانیدا ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە. لەبەر ئەوە ئەم دادگاییکردنەی دەستەی بەڕێوەبەراییەتی بانکی (HQ) دەنگدانەوە بەخۆیەوە دەبینێت و سەرنجی زیاتری لەهەموولایەوەکەوە پێدەدرێت.

هاوکات یەکێک لەو کەسایەتییە دیارانەی لەم کەیسەدا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە ماتس ‌کڤێبێرییە کە بەرپرسی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی باکەکەیە.

ئەگەر بێت و گومانەکان بەسەر ئەو پێنج کەسەدا ساغ ببێتەوە ئەوا حکومی هەتاوەکو شەش ساڵ زیندانی دەیانگرێتەوە.

هەر ئەمەش نییە بەڵکو لەبەهاری ئەمساڵدا دادگایی سەرەتایی بەهەمان شێوە هەڵدەسێت بەدادگایکردنی ئەم کەسانە کە لەلایەن ئەو  پشكدارانەی لەو بانکەدا بەشیان هابووە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. جێگەی بەسەر ئەو پشکدارانە داوایی قەربووی پێنج ملیارد کرۆن دەکەنەوە کە لەکاتی هەرەسە ئابووریەکەی بانکی (HQ) زەرەرمەند بوون.

 ئێستادا دادگایی سەرەتایی لەکاتی دادگاییکردنی ماتس کڤیکبێری و هاوکارانیدا بایەخ بەو هەڵە بازگانیانە زۆر نادات، بەڵکو دادگاییەکە زیاتر سەبارەت بەو بەڵگانەی کەتایبەت بووە بەزەرهێنانی بانکەکەو ئاگادارنەکردنەوەی پشکدارو مشتەرییەکان، هاوکات شاردنەوەی ئەو بەڵگانەی پەیوەندیان بەم پرسەوە هەبووە لە دەزگا حکومیەکانی و فەرمانگە داراییە چاودێرەکان.

 بەپێ ووتەی پارێزەری پشکداران سەرەڕایی ئەوەی کە قەیرانی ئابووری ساڵی ٢٠١٠ سەری هەڵدا، بەڵام بانکی (‌ HQ) لەخۆباییانە مامەڵەیان کردووە و خۆیان نیشانداوە. لەکاتێکدا بانکەکانی دیکەی سوید ئاماژەیان بەقیرانی ئابووری کردەوو، بانکی(‌ HQ) هەستاوە بەچەواشەکاری و گەیاندنی زانیاری هەڵە.

پارێزەری بانکی(‌ HQ) لەبەرامبەردا ئاماژەی بەوە کردووە کە داواکاری گشتی بۆ زەحمەت دەبێت کە بیسەلمێنێت چۆن ئەم بانکەو ئەو کەسانە ساختەکاری و گەندەڵیان ئەنجامداوە، لەبەر ئەوەی کەسانی پسپۆڕ لەکاتی دادگاییەکدا ئاماددەدەبن و ئاماژە بەچۆنێتی کارە بەڕێوەچووەکانی ئەو بانکە دەکەن. هاوکات بێ تاوانی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بانکەکەش دەخەنە بەردەست.

 سەرڕایی وتەی پارێزەرەکان بەڵام داواکاری گشتی لەگوومانەکانی لەسەر ئەو  پێنج کەسە بەردەوامەو ئەماژەی بەوە کردووە کە بەبەهایی ١،٢ ملیارد کرۆن بەڵگەی بەنرخیان لەناوە بردووە و لەدەستچووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".