Foto: Sveriges Radio
Foto: Sveriges Radio

دەستگیرکراوەکان سەر بە گرووپە تووندڕەوەکانن

پۆڵۆنییەکان دژ بە پەنابەران هاوکاریی تووندڕەوەکانی سوید دەکەن
1:12 min


سێ کەس لەو پۆڵۆنییانەی بە گوومانی پلاندانان بۆ پەلاماردانی کامپی پەنابەران دەستگیر کراون، لە رووداوی پەلاماردانی پەنابەران لە مانگی رابوردوو لە ستۆکهۆلم بەشدار بوون.

 

پۆلیس بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە سێ لەو چواردە کەسەی کە بە گوومانی پەلاماردانی کامپی پەنابەران دەستگیر کراون سەر بە گرووپە راستە تووندڕەوەکانن، ئەو گرووپانەی کە ڕۆژی 30 مانگی ڕابوردوو لە پەلاماردانی پەنابەرەکان لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵمدا بەشدار بوون. 

ئەو چواردە کەسە دوێنێ ئێوارە لە دەرەوەی کامپێکی پەنابەران لەگەڕەکی نینسهامن (Nynäshamn) لە ستۆکهۆلم  دەستگیر کران خەڵکی پۆڵۆنیان و بەنیاز بوون هێرش بەکەنە سەر کامپیەکە.

کاتێک پۆلیس ئوتومبێلەکانیانی پشکنیوە ئامێری وەک تەور و بۆری ئاسن دۆزراوەتەوە، پێشتر پۆلیس ئامادەییان هەبووە بەتایبەت کە ئەو گرووپە تووندڕەوانە لە ڕێی فەیسبووکە هانی خەڵکییان داوە و دروشمی راسیستانەیان بلاو کردۆتەوە. 

دانیێل پوول بەرپرسی گشتیی لە دامەزراوەی دژەڕاسیستی (Expo) دەڵێت، کەشێکی ڕاستڕەوی توندوتیژ نە تەنها سوید بەڵکە بۆتە دیاردەیەکی جیهانی، لە نێوان گرووپە توندڕەوەکانی سوید و پۆڵۆنیاشدا پەیوەندیی و بیروباوەڕی هاوبەشیان هەیە.

جا ئەوەی کە گرووپی تووندڕەوی وڵاتان بۆ هاوکاری کۆدەبنەوە جێی سەرسوڕمان نییە و ئەو دیاردەیە لەم سالانەی دوواییدا ناسراو بووە، دانێیل پوول دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".