foto: Sveriges Radio
لە ڕاستەوە، لێکۆڵەوەر هێکشەر و پزیشکی ناوزڕاو ماکیارینی

لێکۆڵەوەر لە دۆزی ماکیارینی دیاری کرا

هێکشەر ئینستیتیوتی کارۆلینسکا دیاریی کردووە
1:30 min

ستێن هێکشەر بۆ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە دۆزی پزیشک پاولۆ ماکیارینی دیاری کرا.

لە کارەکانی هێکشەری تەمەن 73 ساڵان بۆ نموونە پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی دەستگەی دادگا باڵاکان بووە، بەرپرسی گشتیی پۆلیس بووە لە سوید، ماوەی نۆ ساڵ بەڕێوەبەر بووە لە دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی ستۆکهۆلم.

 جێ باسە دەستەی سەرۆکایەتی ئینستیتیوتی کارۆلینسکا هێکشەریان بۆ بەدواداجوونی دۆزی ماکیارینی هەڵبژاردووە.

بەبیر دێنمەوە هەر دوێنێ و لەسەر دۆزی ماکیارینی ئوربان لێنداڵ سکرتێر لە کۆمەڵەی نۆبێل لە ئینستیتیوتی کارۆلینسکا و ئەندامی کۆمیتەی نۆبێل بۆ هەڵبژاردنی برەوانی خەڵاتی نۆبێل لە دەرمانسازیدا، دەستی لە کارەکەی کێشایەوە.

لینداڵ یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە دامەزراندنی ماکیارینی بە پزیشک و لێکۆڵەوەر لە کارۆلینسکا بەشدار بووە.

بەڕای پڕۆفێسۆر و وەرگری خەڵاتی نۆبێل لە دەرمانسازیدا ئارڤید کالسۆن دەبێت هەموو سەرۆکایەتی کارۆلینسکا دەست لە کار بکێشنەوە، ئەو کەسانە نابێت چیتر مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی برەوەی خەڵاتی نۆبێل لە دەرمانسازییدا هەبێت. ئەو هەروەها بۆ بەرنامەی ئەگێندا (Agenda) لە تەلەفزیۆنی سوید (SVT) ئێوارەی یەکشەممەی رابوردوو وتی ئەمەی ڕوویداوە گەورەترین ناوزڕانە لە مێژووی خەڵاتی دەرمانسازییدا.  

تێبینی!

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دۆزی ماکیارینی سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".