Telenor logga Foto: Lise Åserud/TT
Foto: Lise Åserud/TT

تێلێنوور کەسێكی حوکمدراو بەتاوانی تیرۆریستی دامەزراندووە

تێلێنوور ڕەخنە لە خۆیان دەگرن
1:16 min

کەسێک کە پێشتر بەتاوانی تیرۆریستی حوکم دراوە ، لە کۆمپانیای (Telenor) کراوەتە کارمەندی خزمەتگووزاریی کڕیار (Kundtjänst).

 

ئەو کەسە لە بەشی (Kundtjänst) بۆ ماوەی یانزە ڕۆژ کاری کردووە دەیتوانی زانیاریی هەستیاری کڕیارەکانی بکەوێتە دەست بۆ نموونە لیستی پەیوەندییە تەلەفۆنی و فاکتورەکانیان.  

بەڵام بەرپرسانی کۆمپانیای تیلێنوور دەڵێن ئەو کەسە فریا نەکەوتووە دەستی بەو زانیارییانە بگات و هەر زوو لە کارەکەی دەریان کردووە، لە هەمانکاتدا دان بەوەدا دەنێێن کەموکورتییان هەبووە  کە لە پاشخانی ئەو کەسە نەکۆڵیونەتەوە.

بەرپرسی مێدیا لە تێلێنوور دەڵێت ئەوەی ڕوویداوە کارێکی مەترسیدارە و نەدەبوا ڕوو بدات. ئارۆن ساموێلسۆن هەروەها دەڵێت ئەوەی کە ڕوویدا هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئەو کەسە لە ڕێی کۆمپانیایەکی دەڵاڵی کارمەندی نوێوە هاتە لامان. ئێستا هاوکاریمان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کۆتایی پێ هێناوە.

جێی سەرنجە ئەو کەسە یەکێکە لەو دوو پیاوەی کە لە کۆتایی مانگی ڕابوردوو لە یۆنان بە گوومانی سەفەرکردن بۆ سوریا و پەیوەندی کردن بە گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ناسراو بە داعش، دەستگیر کران.

جێی ئاماژەیە تێلێنوور بە هاوکاریی دەستگەی پۆلیسی نهێنی سێپۆ لە دۆزی دامەزراندنی ئەو کەسە دەکۆڵنەوە.

 ئەم هەواڵە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئەم دوانیوەڕۆیە بڵاوی کردەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".