Skorsten spyr ut rök. Foto: Hasse Holmberg/TT
Foto: Hasse Holmberg/TT

پێشنیازی یاسایەک تایبەت بە کەش کراوە

پرسی ژینگە بە یاسا دەچێتە پێش
1:30 min

سوید پێویستی بە یاسایەکی تایبەت بە کەشوهەوا (klimat) هەیە تا بتوانێت کار بۆ کەمکردنەوەی دەرچە ژینگەشێوێنەکان بکات، بەپێی پێشنیازی لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە پرسی ژینگە.

(Miljömålsberedningen) لیژنەی ئامادەکاری سیاسەتی تایبەت بە ژینگە، لیژنەیەکی پەرلەمانیی پێکهاتووە لە نوێنەری حەوت پارتی پەرلەمان و کەسانی پسپۆر وشارەزا کە حوکوومەت دیاری کردوون، کارییان ئەوەیە کە پێشنیاز بۆ سیاسەتێکی گونجاو بۆ بەرگرتن لە پیسبوونی ژینگە بکەن. 

یەک لەو پێشنیازانەی کە ئێستا ئەو لیژنەیە ڕایانگەیاندووە داڕشتنی یاسایەکی نوێیە تایبەت بە کەش تا بتوانرێت پرسی کەشوهەوا باشتر کاری بۆ بکرێت.

بەرپرسی ئەو لیژنەیە ئەندەرش ڤیکمان سەبارەت بە گرنگیی یاسای تایبەت بە کەش دەڵێت گەر یاسایەک هەبێت کارکردن بۆ پرسی کەشوهەوا تۆکمە و بەگوڕتر دەبێت.

ڤیکمان دەڵێت، گەر سوید بەنیازە بەشەکاری خۆی لە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی زەوی بۆ خوار دوو پلە بهێنێتە دی، بەپێێ ئەو ڕێککەوتنەی کە وڵاتانی جیهان لە پاریس لەسەری ڕێککەوتن، ئەوا دەبێت کارکردن بۆ پرسی کەشوهەوا بەهەند بگیرێت.    

بەپێی ئەو یاسا پێشنیاز کراوە هەموو خولێکی نوێی پەرلەمان حوکوومەت دەبێت پلانی نوێ سەبارەت بە چۆنییەتی کارکردن بۆ پرسی ژینگە پێشکەش بکات. دوای ئەوە لیژنەیەکی سەربەخۆ تایبەت بە پرسی کەشوهەوا لەو پلانەکانی حوکوومەت دەکۆڵنەوە. واتا لیژنەیەکی هاوشێوەی ئەوەی کە ئێستا تایبەت بە پرسی دارایی هەیە و چاودێریی سیاسەتی ئابووری دەکات.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".