FOTO: Therese Jahnson/SvD/TT
FOTO: Therese Jahnson/SvD/TT

ئەنتیبیوتیکا بەکتریای نوێ ناکوژێت

بەکتریای سەرسەخت هێشتا دیاردە نییە لە سوید
1:16 min

ئەو جۆرە بەکتریایانەی بەرگەی بەهێزترین دۆسی ئەنتیبیوتیکا دەگرن لە دوو نەخۆشدا لە سوید دەرکەوتووە، ئەم بەکتریایانە پێشتر لە وڵاتی چین و 20 وڵاتی دیکە دۆزراوەتەوە.

بەرپرسی بەش لە دەستگەی تەندروستیی میللی ئەو پرسە بە جدی دەگرێت و دەڵێت هەرچەندە لەم جۆرە بەکتریایە تا ئێستا لە سویددا نەبووە و دیاردە نییە بەڵام ئەو پرسە زۆر گرنگە بەدواداچوونی بۆ بکرێت چونکە گەر حاڵەتی لەو جۆرە تووشبوونانەمان هەبن ئەوا لە ڕێی وڵاتانی دیکەوە بۆمان هاتووە، واتا بەهۆی سەفەر بۆ وڵاتانی دیکە. بۆیە دەبێت وریا بین تا ئەو جۆرە بەکتریایە لە سویدیشدا بڵاو نەبێتەوە.

گەر بێت و حاڵەتی تووشبوونی دیکە بەو جۆرە بەکتریایە لە سویددا بدۆزرێتەوە ئەوا دەبێت بەشی چاودێریی ئەو نەخۆشانەی بۆ نموونە هەوکردنی سەختیان هەیە و ئەوکەسانەی تووشی ژەهراویبوونی خوێن بوون، دەبێت ئاگادار بن.

دەستگەی تەندروستیی میللی بەردەوام لە چاودێریکردنی بارودۆخەکەدا دەبێت و گەر ژمارەی تووشبووان بە بکتریا سەرسەختەکان زیاد بکات ئەوکات ئێمەش ڕێنمایی و ڕێگە چارەی نوێ دەگرینە بەر،  کارین تێگمارک ڤیسەڵ لە دەستگەی تەندروستیی میللیەوە دەڵێت.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".