Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

پەناخوازان زیاتر جێگەو بان بۆ خۆیان دابین دەکەن

" ڕقم لەو یاسایەیە کە پەناخوازان جێگەوبان بۆ خۆیان دابین دەکەن"
2:48 min

 هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی پاناخوازان لەسویدا کێشەکانی ژیان بردنە سەر لە جێگەی تەسکدا هەڵدەکشێن.

ڕێژەی ئەو کۆچبەرانەی جێگەی ژیان بردنەسەر بۆ خۆیان دابین دەکەن ئەوەی بەسویدیی بە (eget boende) ناسراوە لەم چەند ساڵەی دوایدا زۆر زیادیکردووە. بەپێی دەزگایی کۆچ لەسەرتایی ئەمساڵەوە ئاشکرا بووە کە ٤٨٠٠٠ پەناخواز کە جێگەو بانیان بۆ خۆیان دابینکردووە.

بەپێی یاسا کۆچبەران ئەمڕۆ پەناخوازان لەسویددا مافی ئەوەیان هەیە کە جێگەی ژیان بردنەسەر بۆ خۆیان دابین بکەن، ئیدیی ئەو کۆچبەرانە لەلایی خزم، هاوڕێی یان ناسراویان دەتوانن بژین. ئەمەش لەکاتێكدایە کە قەیرانی کەمووکوڕی خانووبەرو نەبوونی کەمپ بۆ پەناخوازان لەئارادایە.

 هاوکات ئەمەش پەناخوازان هێندەی دیکە هان دەدات جێگەو بان بۆ خۆیان پەیدا بکەن.

سەرەڕایی ئەم کەمووکوڕیی خانووبەرە و هاتنی ڕێژەیەکی زۆر کۆچبەر بۆ سوید،  کەچی شارەوانی سوێدەرتێلیە ڕەخنە لەم یاساییە دەگرێت کە ڕێگە بەپەناخوازان بدات جێگەو بان بۆخۆیان دەبین بکەن.

جێگەی باسە کە شارەوانی سوێدەرتێلییە یەکێکە لەو شارەوان کە زۆرترین ڕێژەی پەناخوازیان وەرگرتووەو لەشارەوانییەکەیاندا دەژی. سەرۆکی شارەوانی سوێدەرتێلیە بوێل گوودنەر  ڕەخنەی توند لەو یاسایە دەگرێت و دەڵێت.  

    - من زۆر نیگەرانم، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ڕێژەیەکەی زۆر کۆچبەر ڕوو لەسوید دەکەن و ئەمەش کێشەی لێدەکەوێتەوە. لەبەر ئەوەی پەنابەران بەیەکسانی بەسەر هەموو شارەوانیەیکی سویددا دەبەشناکرێت. ئەگەر بهاتایەو بەیەکسانی ڕێژەی کۆچبەران بەسەر شارەوانییەکاندا دابەش بکرایە، هاوکات هەموو شارەوانییەکان دیکەی سوید بەکردار نیشانیان بدایە کە مەبەستیانە بەرپرسیارێتی لەم پرسەدا نیشان بدەن کێشەکە هێندە بەرفراوان نەدەبوو. لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانەی لە شارەوانییەکاندا دانیشتوانی هەژار نشینن هەتا دێت ئەم کێشەیە لەنێویدا گەشە دەکات. ڕێژەیەیکی ئێجگار زۆر هاوڵاتی ناچار دەبن لەیەک خانووی بچووکدا پێکەوە بژین.

 

بوێل گودنەر بەبەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە بەڕاستی ڕقی لەو یاساییە. بەهۆی ئەوەی کە منداڵانی ئەو خێزانانەی لەڕەوشەدا ژیان دەبەنەسەر لەداهاتوودا دووچاری کێشەی گەورە دەبن. هەر بەپێی دەزگایی کۆچ ڕێژیە ئەو کۆچبەرانەی ئەم هەنگاوەیانناوە بەراورد بەساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادییکردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".