Tahdeya li dijî jinê.
foto: Claudio Bresciani / TT وێنە: Claudio Bresciani / TT

پیاوێک بە هۆی تاوانی شەرەف حوکمی زیندانی درا

لەبەر کراسێکی قۆڵکورت ژنەکەی خۆی کوشت
2:26 min

دادگای بەرایی (Södertörn) لە ستۆکهۆلم پیاوێکی بەڕەگەز کوردی بە 18 ساڵ زیندانی حوکم دا.  

لە 10 مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابوردوودا بوو کە ئەو پیاوە 53 ساڵانەیە خۆی تەلەفۆنی بۆ ژمارەی فریاگوزاریی 112 کردبوو، کاتێک پۆلیس گەشتبووە شوێنی ڕووداوەکە لە گەڕەکی ئۆشتا لە ستۆکهۆلم، 66 جار چەقۆی لە ژنەکەی دابوو. هۆکاری ئەم کوشتنە بە پێی دادوەری گشتی پرسی شەرەفە.

تاوانبار خۆی بۆ دادگای باس کردووە ، ئەوەی وای لێکردووە ژنە 41 ساڵانەکەی خۆی بکوژێت چەند وێنەیەکی ژنەکەیەتی کە لە زەماوەندێکدا لە دەرەوەی وڵات کە مێردەکەی لەگەڵ نەبووە گرتوویەتی و کراسێکی قۆڵکورتی لەبەردا بووە. تاوانبار دەڵێت ئەو جلانە بێڕێزیی و سووکایەتی بوو بە من.

جێی باسە تەنها پێش سێ مانگ لە کوشتنی هاوسەرەکەی، ئەو پیاوە کوردە هەر لەسەر ئەو وێنانە لە ژنەکەی خۆی دابوو، بەو هۆیەوە حوکم درا و ژنەکەی داوای جیابوونەوەی کردووە. بەڵام ئەو پیاوە ئامادە نەبووە جیا بێتەوە.

دوای ماوەیەک بەهۆی لێدان و هەڕەشەی هاوسەرەکەیەوە ژنەکە و منداڵەکانیان دەگوێزرێنەوە ماڵێكی نهێنی، بەڵام پاش ماوەیەک ژنەکە دەگەڕێتەوە لای هاوسەرەکەی بەو هیوایەی کە هێمن بۆتەوە و بڕیاری جیابوونەوەی ژنەکەی قوبوڵ دەکات. بەڵام زۆری نەبرد پیاوە ژنەکەی کوشت.

بکوژ هەر ئەو ڕۆژەی کە ژنەکەی کوشتووە ئەو کراسەی کە لە وێنەکاندا لە بەری ژنەکەیدا بووە و بێزاری کردووە، بە لەتوپەتکراوی بردبوو بۆ ماڵەوە، پۆلیس ئەو کراسەی لە شوێنی کوشتنی ژنەکە واتا ماڵی خۆیان دۆزیبۆوە. 

کەسێکیش لە شایەتدەران کە لێکۆڵەوەرە لە بواری پرسی کوشتن بە پاساوی شەرەف ، لە کاتی دادگاییەکەدا بۆ ئامادەبووانی روونکردۆتەوە کە ئەو ڕێگەکەی کە ئەو ژنەی پێ کوژراوە، بە تایبەت بە چەندبارە لێدانی چەقۆ لە دەمووچاوو و سەری، کوشتنە بە پاساوی شەرەف لە ڕیتواڵێکی تایبەتدا. 

جێی ئاماژەیە کە تاوانبار داوای کەمکردنەوەی سزاکەی کردووە و وتوویەتی کە بەهۆی ئەوەی کە باری دەروونی ناجێگیر بووە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی خۆی بکات. دادگاش ئەو داوایەیان قوبوڵ بووە و سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بۆ کەم کردۆتەوە بۆ 18 ساڵ زیندانی.        

هەروەها دەبێت 100 هەزار کرۆن قەرەبوو بداتە منداڵەکانی.

ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت (Aftonbladet) بلاو بۆتەوە!

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".