Foto: TT.
Foto: TT. وێنە: Foto: TT.

ئاستی بێکاری لەنێو بیانیاندا هەڵکشاوە

لە ٣٨٦٠٠٠ کەسی بێکار نیوەیان بیانین
1:43 min

ئاستی بێکاری لەنێو ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات لەدایکبوون یان بیانین هەڵکشاوە.

بۆ یەکەم جار لەماوەیەکی کورتدا ڕێژەی ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات لەدایکبوون زۆرترین ئاستی بێکاری لەسویددا پێکدەهێنن. ئەمە بەپێی دواین ئاماری دەزگایی کار دیتنەوە (Arbetsförmedlingen).  هاوکات ئاستی بێکاری لەنێو چینەکانی دیکەدا کۆمەڵگەدا کەمی کردوو، بەتایبەت لەنێو گەنجاندا. بەڵام لەنێو کەسانی بیانی یان ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات لەدایکبوون کە بەسویدی بە(utrikesfödda) ناسراون ئاستی بێکاری زۆر زیادیکردووە. 

لەکۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵدا ٣٨٦٠٠٠ کەس لەسویدا بێکاربوون، ئەم ڕێژەیە بەراورد بەساڵی ڕابردوو بەکۆی ٤٠٠٠ کەسی بێکار کەمیکردووە. لەکۆی ئەو ٣٨٦٠٠٠ کەسەی ئەمڕۆ بێکارن نیوەیان کەسانی بیانی یان لەدەرەوەی وڵات لە دایکبوون.

  بەپێی دەزگایی کاردیتنەوە هۆکاری هەڵکشانی ئاستی بێکاری لەنێو بیانیاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەی بیانیان و پەنابەر لە سویددا زۆر زیادییکردووە و ئاستی خوێندن  یان کەسانی بڕوانامەدا لەنێویاندا کەمە.  هاوکات لەنێو گەنجانی تەمەن ١٨ بۆ ٢٤ ساڵ کە لەدایکبووی ناوەوەی وڵاتن ئاستی بیکاری لە ٨١٠٠٠ کەسەوە بۆ ٧٠٠٠٠ کەس کەمیکردووە، لەپاش حەوت ساڵ ئەمەش یەکەمجارە کە ئاستی بێکاری لە نێو گەنجاندا بەم باستە بگات، واتە ئەمڕۆ ئاستی بێکاری لە نێو گەنجان دال ە % ١٣،١ دایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".