بەشداربووانی مێزگردی ئەنجوومەنی مافناسانی سوید. وێنە: شاهۆ موانی
بەشداربووانی مێزگردی ئەنجوومەنی مافناسانی سوید. وێنە: شاهۆ موانی وێنە: بەشداربووانی مێزگردی ئەنجوومەنی مافناسانی سوید. وێنە: شاهۆ موانی

هەڕەشەی تیرۆر بەرپرسە سویدییەکان کۆدەکاتەوە

"لەناو داعشەوە ١٣٣ کەس بۆ سوید گەڕاوتەوە"
6:53 min

بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو هەڕەشە تیرۆریستیانەی ڕووبەڕووی سوید دەبنەوە ئەنجوومەنی مافناسانی سوید وەزیرو چەندین بەرپرسی ئەم وڵاتەی کۆکردەووە.

لە مێزگردێکدا کە بەمەبەستی ئەو هەڕەشە تیرۆرریستیانەی  رووبەڕووی سوید دەبێتەوە هەریەکە لە وەزیری ناوخۆ ئاندێرش ئیگێمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) ئاندێرش تورنبێری، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی سوید دان ئەلیاسۆن، داواکاری سەراسەری ئاندێرش پێرکلێڤ، مامۆستا لەزانکۆی بەرگری  ڕۆبێرت  ئێنگنێل و  سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پارێزەرانی سوید ئان ڕامبێری تیدا بەشداربوون.  ئەم مێزگردە لەلایەن ئەنجوومەنی مافناسانی سوید (svensk juriststämma) ڕێکخرابوو.  

جێگەی باسە هەر ساڵەو بابەتێکی گرنگ لەلایەن ئەنجوومەنی مافناسانی سویدەوە  دەخرێتە بواری تاوتوێکردنەوە و ئەمساڵیش پرسی تیرۆر و تیرۆریست خرایە سەر مێز بۆ تاوتوێکردن.  ئەنجوومەنی مافناسانی سوید  ئەم دوانزەهەمین جاریانە کە ئەم شێوەزە مێزگردە ڕێکدەخەن. لە مێزگردەکەدا ئاماژە بەچەندین پرس کرا، بۆ نمونە ئاستی ‌‌ئەو هەڕەشە تیرۆریستیانەی ڕووبەڕووی سوید دەکرێنەوە لە چی ئاستێکدا، بەکێ دەگوترێت تیرۆریست و چۆن ڕێگری لەو کەسانەی پەیوەندی بەڕێکخراوە تیرۆریستەکانەوە دەکەن بکرێت.

سەبارەت بەم پرسانە و ئاستی هەڕەشە تیرۆریستییەکان   سەرەتا لە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاسایشی سوید ئاندێرش تورنبێریم پرسی ئایا ئاستی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لەسەر سوید ئەمڕۆ لەچی ئاستێکدایە، لەوەڵامدا تورنبێری وتی.

   - ئێمە لەساڵی ٢٠١٠ وە هەستمان بەهەڕەشەی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لەسوید کردووە، بەڵام لەمانگی دەیی ساڵی ڕابردووەوە واتە ٢٠١٥ وە هەڕەشەکان زیادیکردوو و ناچاربووین پلەی هەڕەشە مەترسیدارەکانمان لەسەر سوید لە پێنج پلە، چوار پلە پێبدەین. هاوکات ئەو کردەوە تیرۆریستیەی کە لە پاریس ڕوویدا ئێجگار بەرفراوان بوو، ئەوەیش جێگەی مەترسییەکی دیکە بوو. لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریمان بەدەست گەشتووە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرنامەی ئەوەیان داڕشتووە کە تاوانە تیرۆرسیتیەکانیان بۆ ئەوروپا بگوازنەوە.

 لەکاتی بەڕێوەچوونی گفتووگۆکاندا پرسی ئەوە هاتاتە گۆڕێ کە کۆمەککردن یان پەیوەندیکردن بەو ڕێکخراوانەی وەک تیرۆریست لەلایەن یەکێتی ئەوروپا، ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لەقەڵامدراون وەک تاوانی تیرۆریستی پێناسە بکرێت.  منیش لەو ڕوانگەیەوە لەنێو ئاماددەبووانەوە لەوەزیری ناوخۆیی سویدم پرسی لەکاتێکدا کە پارتی کرێکارانی کوردستان دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەجەنگێت و هاوکات چەندین چالاکی مرۆڤ دۆستانە ئەنجام دەدات  ڕێکخراوی مرۆڤدۆستی هەیە. لەکتێکدا کە ئەم ڕێکخراوە لەم ئاستەدایە ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کۆمەکی مرۆیی لەڕێگەی ڕێکخراوەکانی سەر بەم پارتە کوردییە  دەنێرن دەکەن. لەوڵامدا ئاندێرێش ئیگێمان ووتی.

   - من ڕێنماییەکم بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کۆمەک بگەیەنن ئەوەیە کەدەتوانن پەیوەندی بەڕێکخراوێکی مرۆڤدۆستەوە بکەن پاشخانێ نەبێت کە ببێتە جێگەی گوومان، هاوکات لەگەڵ ئەوشدا زۆر زەحمەت دەبێت کە ئاشکرا ببێت ئایا ئەو ڕێکخراوە بەکاری تیرۆریستیەوە سەرقاڵە یان نا.

پاشان ئەو پرسیارە ڕووبەڕووی وەزیری ناوخۆکرایەوە  کە مرۆڤ چۆن بزانێت کام ڕێکخراوە وەک تیرۆریست لەقەڵەمداراوە، لەوەڵامدا وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند بەبۆچوونی من لەم حاڵەتدا دەبێت چاو لەو لیستانەی کە یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئەو ڕێخراوانەی مۆری تیرۆریستیان لەسەرەو  بەردەستیان خستووە بکەین.

ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە بڕواننین  جێگەی باسکردنە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)  لەلاین نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریست لە قەڵەم نەدراون.  بەڵکو ئەمەریکا و ئەوروپا ناوی پەکەکەیان لەلیستی ڕێکخراوەی تیرۆریستییەکانی خۆیاندا تۆمارکردووە.

پرسەکە لەوەدایە کە ئایا لەداهاتوودا ئەگەر یاسایەک دژی ئەو ڕێکخراونەی هاتە گۆڕێ سوید لەکام ڕوانگەیەوە بڕیار دەدات. لیستی ئەو ڕێکخراونەی کەوەک تیرۆرست لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەکار دەهێنێت یان لیستی یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا. پاشان وتووێژەکان بەردەوام بوون لەسەر ئەو کەسانەی کە لەسویدەوە چوونەتە نێو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش چی مەترسییەک لەسەر سوید دروست دەکەن. ئیدی هەریەکە لە بەشداربووانی مێزگردەکە بۆچوونی خۆیان دەگوون،  بەڵام  من ئەم پرسەم ڕووبەڕووی بەڕێوەبەری گشی پۆلیسی ئاسایشی سوید ئاندێرش تورنبێری کردەوە، ئەویش لەوەڵامدا گووتی. 

- ئەوەی ئێمە بەتۆمار لامانە ٢٩٢ کەس چوونەتە نێو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش. ١٣٣ کەسیان گەڕاونەتەوە سوید. هاوکات ١٢٦ کەسیان هەتاوەکو ئێستا ماونەتەوە لەنێو داعشدا و لەکۆی گشتی هەتاوەکو ئێستا ٤٠ کەسیان کوژراون. ئەم ئامارەی لەلایی ئێمە تۆمارکراوە، بەڵام پێدەچی ڕێژەکە زۆر لەوە زیاتر بێت، لەبەر ئەوەی ڕوونییە کە چەندیی دیکە بەدزیەوە یان ئێمە لێی ئاگادارنەبیبن پەیوەندیان بەم ڕێکخراوە تیرۆرریستییەوە کردووە.

 لەدرێژەی وتەکانیدا بەڕێوەبەری گشی پۆلیسی ئاسایشی سوید ئاندێرش تورنبێری تیشكی خستەسەر ئەوە کە زۆر گرنگە چاودێری ئەوانە بکرێت کە بۆسوید گەڕاونەتەوە. لەبەر ئەوەی تەنها یەک یان دوو کەسیان مەبەستی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرسیتیان هەبێت ئەوا کۆمەڵگە دووچاری کارەسات دەکەن. چوونەکە ئەو کەسانە ڕاهاتوون لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی چەک  وتەقەمەنی.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".