Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس سکاڵا لەسەر کۆنترۆڵنەکردنی ناسنامە تۆماردەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 februari 2016 kl 11.21
منداڵێک لەتوالێتی ئۆتۆبووسەکەدا خۆی شاردبووەوە
(1:13 min)
Foto: Stig-Åke Jönsson/ TT
Foto: Stig-Åke Jönsson/ TT وێنە: Stig-Åke Jönsson/TT

سکاڵا لەسەر چەندین حاڵەتی گومانلێکراو لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ناسنامەدا تۆمارکراوە.

پۆلیسی سوید سکاڵایی لەسەر ١٢ حاڵەت کەگەشتیاران بەرسەر پردی ئوێرێسوندا تێپەڕیوون و ناسنامەیان پێ نەبووە یان کۆچبەربوون و ئاشکرا بوون  تۆمارکردووە. ئەو سەکاڵانەش ڕووبەڕووی چەند کۆمپانیایەکی گەشتیارییەکان کراونەتەوە. ئەو کۆمپانیانە پێدەچێت لەسەر ئەو حاڵەتانە بۆ هەر حاڵەتێک ٥٠٠٠٠ کرۆن غەرامە بکرێن.

جێگەی باسە لەپاش هاتنە ئارایی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لەسەر سنوورەکان ئەوەش بەیاسا کرا کە هەموو کۆمپانیایەکی گەشتیارە بەرپرسە لەکۆنترۆڵکردنی ناسنامەی گەشتیاران. ئەگەر هەر نا ئەوا بۆ هەر حاڵەتێک کە کەشتیارەکە ناسنامەی پێنەبێت ئەوا ٥٠٠٠٠ هەزار کرۆن کۆمپانیاکە غەرامە دەکرێ.

لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەتووچۆی سوید (Transportstyrelsen) لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو کۆمپانیانە دەستپێکردووە کە ئەگەر سزا بدرێن یان نا.

بەپێی تەلەڤیزیۆنی سوید یەکێک لەو حاڵەتانەی پۆلیس ئاشکرایکردووە،  منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان بووە کە لەتواڵیتی ئتۆبووسەکەدا خۆی حەشاردابوو وە پۆلیسی سوید لەکاتی کۆنترۆڵکردندا ئەو منداڵەیان دۆزیبووەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".