Foto: Fredrik Sandberg / TT
Foto: Fredrik Sandberg / TT وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

چوار تاوانکار حوکمی زیندانی و لەسوید دەرکردنیان بۆ دەرکرا

نابینایەکیان ناچارکردووە لە ئۆتۆمبیلدا بخەوێت
1:45 min

ئەمڕۆ دادگایی سەرەتایی یۆتێبۆری (Tingsrätten) چوار کەسی بەسزایی زیندانی و دەرکرن لەوڵات حوکمدا.

پەبێی دادگاییەکە ئەو تاوانکارانە سێ پیاو و ژنێک بوون و بەڕەگەز هاوڵاتی بولگارین. ئەو تاوانکارانە هەستاون بەبازرگانیکردن بەکەسانی کەمئەندامەوە. بۆ نمونە کەسانی کەمئەندام و نابینایان ناچارکردووە بەسواڵکردن.

لەدادگاییەکەدا هاتووە کە هەتاوەکو ئێستا ئەو چوار تاوانکارە پێنج کەسی کەم ئەندامیان لەشاری یۆتێبۆری ناچارکردووە لەدەرەوە و لەسەر شەقامەکاندا سواڵ بکەن. یەکێک لەو کەمئەندامانە لەسەر کورسی چەرخدار یان عارەبانەیەو توانایی ڕۆیشتنی نییە. دوانی دیکەشیان نابینا بوون.

 سەرەڕایی نابینایی یەکێک لەو دووکەسە ناچاریانکردووە بۆ ماوەی پێنج مانگ لە نێو ئتۆمۆبیلدا بخەوێت و ژیان بەرێتە سەر. بۆیە دادگا ئەو تاوانەی وەک بازرگانیکردن بەمرۆڤ و بارمتەگرتن لەقەڵەمداوە. لەوە ڕوانگەشەوە دادگا بەم شێوە حوکمیداون.

 پیاوێکیان بەحوکمی سێ ساڵ زیندانی، یەکێکی دیکەیان بە حکومی سێ ساڵ و نیو زیندانی. ژنەکە بەحوکمی هەشت مانگ و پیاوێکی دیکەیان بەحوکمی شەش مانگ زیندانی حوکمدراون.

جێگەی باسە دوو لەو تاوانکاران دادگا بڕیاریدا لەدوایی تەواوکردنی سزاکەیانەوە لەسوید دەربکردێن و بۆ ماوەی دە ساڵ هاتنە نێو سویدیان لێ قەدەغە بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".