Paolo Macchiarini, foto: TT
Paolo Macchiarini, foto: TT وێنە: Lorenzo Galassi

بەهۆی ماکییارینییەوە بەڕێوەبەری کارۆلینسکا وازی هێنا

ماکییارینی بووە هۆی وازهێنانی بەڕێوەبەر
2:32 min

بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کارۆلینسکا ئەندەرش هامستێن دەڵێت متمانەم لای خەڵکی هێندە لەکەدار بووە کە چیتر ناتوانم لە کارەکەم بەردەوام بم.


بەرپرسی دەستەی سەرۆکایەتیش لە ئینستیتیوتی کارۆلینسکا لارش لەیۆنبۆری پێشوازیی لە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری کارۆلینسکا کرد و حکوومەتیش پێداچوونەوە بۆ ڕێسا و نۆرمەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی دەکات.

دوای ناوزڕانەکەی نەشتەرگەر پاولۆ ماکییارینی کە لەلایەن ڕۆژنامەوانی تەلەفزیۆنی سوید (SVT) ماوەیەک لەمەوبەر ئاشکرا بوو، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کارۆلینسکا ئەندەرش هامستێن دەستی لە کار کێشایەوە، هامستێن ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو ئەم بڕیارەی بۆ ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئاشکرا کرد.

هامستێن سەبارەت بە بڕیارەکەی دەڵێت کە هەڵسەنگاندنێکی تەواو هەڵەی بۆ نەشتەرگەر پاولۆ ماکییارینی کردووە و دامەزراندنی ئەو نەشتەرگەرە لەلایەن ئینستیتیوتی کارۆلینسکاوە هەڵە بووە.

ئەو هەروەها دەڵێت متمانەی ڕای گشتی و بواری لێکۆڵینەوە هەروەها هاوکار و خوێندکارانیش بە من وەک بەڕێوەبەر و بە ئینستیتیوتی کارۆلینسکا لەکەدار بووە.

جێی باسە هەر لە دوای ئاشکرابوونی دۆزی ماکییارینی فشارێکی یەکجار زۆر لەسەر کارۆلینسکا بوو کە بەڕێوەبەر واتا بەرپرسی یەکەم لە دامەزراندنی ماکیاریینی دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە.

بەپێی ئەو ئاشکراکردنەی تەلەفزیۆنی سوید دەبێت پرسی ساختەکاریی لە کۆڵینەوەی زانستییدا دیسانەوە بخرێتەوە بەر باس، هامستێن خۆی دەڵیت چونکە ئەو یەکێک بوو لەوانەی کە مانگی ئاگوستی ساڵی ڕابوردوو لە کاتی لێپرسینەوەی کارۆلینسکا لە ماکییارینی بۆ ئەگەری ساختەکاریی، هامستێن، ماکییارینی لە گوومانەکان ئازاد کرد.   

دوێنێ یەکشەممەش وەزیری لێکۆڵینەوە هێلێن هێلمارک کنوتسۆن حوکوومەت ڕایگەیاند لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نوێ پێک دەهێنێت بۆ پێشکەشکردنی ڕێباز و ئەخلاقی لێکۆڵینەوەی زانستی هەروەها بۆ چاودێریکردنی پەیڕەوەکردنی ئەو ڕێبازانە.

جێی ئاماژەیە جگە لەو لێکۆڵینەوە نوێیەی وەزیر ڕایگەیاند، لە حاڵی حازردا چەند لێکۆڵینەوەیەکی دیکە هەر لە سەر دۆزی ماکییارینی بەڕێوەدەچیت، یەکێکیان لێکۆڵینەوەیە بەگوومانی تاوانکاری ئەویش بە بوونە هۆکاری مردن و هۆکاری زەرەرمەندیی جەستەیی مەترسیدار.

بەبیر دێنمەوە ماکیارینیی ئەو نەشتەرگەرە ئیتالییەیە کە لە داهێنانێکی نوێدا نەشتەرگەریی بۆری هەناسەی دەستکردنی بۆ هەشت نەخۆش ئەنجام دا، شەشیان گیانیان لە دەست دا. ئەم نەشتەرگەریی و داهێنانەی ماکییارینی بەسەرپەرشتیی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆلم ئەنجام دراوە. 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دۆزی ماکییارینی سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".