Foto: TT
Foto: TT وێنە: Johan Nilsson/TT

بریندارەکەی ستۆکهۆڵم سیاسەتمەدارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

" سێ فیشەکیان پێوەناین"
2:05 min

 ئێوارەی رۆژی شەممە سیاسەتمەدارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشاری ستۆکهۆڵم تەقەیلێکراو بەسەختی بریندا کرا.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە تەمەنی ٥٢ ساڵەو لەپاش ئەنجامدانی خۆپیشانداێکی کوردییەوەو لەکاتی گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوە لەتەنیشتەوە تەقە لەو ئۆتۆبووس یان ئەو دۆڵمەشەی کە سیاسەتمەدارە کوردەکەی تێدابووە کراوە بەسەختی بریندار بووە. لەپاش ئەم ڕووداوە ئەو سیاسەتمەدارە دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە شاری ستۆکهۆڵم. هەتاوەکو ئێستا دوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام بەووتەی پزیشکەکان ژیانی هەتاوەکو ئێستا لەژێر مەترسیدایە.

 شۆفێری ئەو ئۆتۆبووسەی سیاسەتمەدارەکەی تێدا بریندر کرا بەسەر هاتی ڕووداوەکەی بۆ بەشی کوردی دەگێڕێتەوە و دەڵێت کە کەسانی نەناس هاتوونەتە تەنیشتەوەو لەوێوە تەقەیان ئۆتۆبووسەکە کردووە و پاشان هەڵهاتوو. هاوکات باس لەوەش دەکات کە ڕووداوەکە لە گەڕەکی فیتیایی شاری ستۆکهۆڵم ڕوویداوە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".